ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ھۆشداری لەبڵاوبونەوەی پەتای نوێ دەدرێت
SNN: مەگەزین

ئەو بەکتریایەی بوە ھۆی ھەوکردنی ریخۆڵەو قۆڵۆن خۆی گونجاندوە بۆ ژیان لەنێو نەخۆشخانەکاندا ئەمەش بۆتە ھۆی بڵاوبونەوەی سکچون لەناویدا.

لەوبارەیەوە نیتین کۆمار لەپەیمانگەی سانجەر لەھنکنستۆن لەبریتانیا رایگەیاندووە ئەم جۆرە بەکتریایە دوو لقی لێ بۆتەوە یەکێکیان خۆی گونجاندووە بۆ ژیان لەنێو نەخۆشخانەکان و یەکێکی تریان چەندین ھەزار ساڵە ھەیە.

ئێستا پزیشکان گرفتی سوپەر بەکتریایان ھەیە کەتوانای رووبەروبونەوەی چەندین جۆر دژە زیندەگی ھەیە، ئەمانەش مرۆڤ توشی نەخۆشی مەترسیدار دەکەن.

توێژەران دەڵێن ئەم بەکتریایە بۆتە ھۆی بڵاوبونەوەی پەتا و سکچون لەنێو نەخۆشخانەکاندا کەچارەسەری زۆر زەحمەتە، دەبێ چارەسەری پێویست بکرێت لەرێی پاکراگرتنی نەخۆشخانەکان و چالاککردن و پاککردنەوە و گۆرینی شێوازی ژیان و پێکھاتە بەکارھاتووەکان لەشتندا .

مانگ پێشتر - Aug 16 2019 3:06PM
4226
بابه‌تی زیاتر