ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودێکی نوێی تەماشاکردنی تۆپی پێ ئاشکرابوو
SNN: 

توێژەرانی زانکۆی لیدز ئاشکرایانکرد کەتەماشاکردنی تۆپی پێ بەسودە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن و باشترکردنی میزاج.

توێژینەوەکە لەسەر ھاندەرانی "لیدز یونایتد" ئەنجامدرا کەتەمەنیان لەنێوانی ٢٠ بۆ ٦٢ ساڵ بوو لەماوەی ٣ یاریی سەرەکیدا لەپاڵەوانێتی ساڵی رابردوو.

توێژەران بۆیان دەرکەوت کەرێژەی لێدانی دڵی ھاندەران بەرێژەی ٦٤% زیادیکردوە و ئەوپەڕیشی گەیشتۆتە ١٣٠ لێدان لەدەقیقەیەکدا لەکاتێکدا رێژەی سروشتی ٦٠ بۆ ١٠٠ لێدانە ئەمەش ھاوتای بەپێ رۆشتنی خێرایە بۆ ماوەی سەعات و نیوێک.

ئەمەش بۆتە ھۆی دابەزاندنی فشاری خوێن و ھێورکردنەوەیان بۆ چەندین رۆژ.

مانگ پێشتر - Aug 16 2019 3:07PM
4170
بابه‌تی زیاتر