ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ژیان لەشارە پیسبوەکاندا وەک کێشانی جگەرەیە
SNN: مەگەزین

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەئەو ھەوایەی کەدانیشتوانی شارە پیسبوەکان لەرووی ژینگەوە ھەڵیدەمژن، زیانەکەی کەمتر نیە لەو کەسانەی کەرۆژانە جگەرە دەکێشن.

توێژینەوەکەی دەستەی پزیشکی ئەمریکی لەسەر ٧٠٧١ کەسی باڵغ کراوە کەتەمەنیان لەنێوانی ٤٥ بۆ ٨٤ ساڵیدابووە لە ٦ شاری ئەمریکا.

دەرکەوتوە کەئەو کەسانەی لەشارە پیسەکاندا ژیاون زیاتر توشی ئاوسانی سییەکان بوون کەوەک گرفتێکی درێژخایەنە کەبۆتە ھۆی گیرانی بۆری ھەناسەدان لەسییەکان و تێکدانی سیکڵدانۆچکە یان گەورەبونی قەبارەکەی.

ئەو کەسانەش کەلەو شارانەدا ژیاون کەرێژەی ئۆزۆنی زۆرە، توشی گرفتی تەندروستی بون وەک ئەوەی کەسێک رۆژانە و تا ٢٩ ساڵ ھەمو رۆژێک پاکەتێک جگەرەی کێشابێت.

مانگ پێشتر - Aug 16 2019 3:11PM
4108
بابه‌تی زیاتر