ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
هۆکارەکانی قەبزی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی
SNN: کۆسار مەحمود
شارەزایەکی دەرمانی گیایی پەیوەندی نێوان قەبزی و قەڵەوی ئاشکرا دەکات و هۆکارو چارەسەری قەبزیش دەخاتەڕوو 
ھۆشیارعبدولکەریم شارەزای دەرمانی گیایی بەSNNی ڕاگەیاند : یەکێک لەھۆکارە بەھێزەکانی قەڵەوی قەبزیە ،  کاتێک خۆراکی ھەرس کراو لەڕیخۆڵەکاندا زۆردەمێنێتەوەو تەمەڵی ڕیخۆڵە ناتوانێت پاڵی پێوەنێت وەلەکاتی خۆیداتێناپەڕێت.
وتیشی : هەتا خۆراک لەڕیخۆڵەکاندا بمێنێتەوە ، مەمیلەکانی ڕیخۆڵە بەردەوام سودەکانی ھەڵدەمژن ، وە لەئەنجامی دەرنەچونی لە لەشدا دەبێتە قەبزی وغازات.
ئاماژەی بەوەشکرد :  قەبزی چەندین ھۆکاری ھەیە وەکو
خواردنی ئاوی سارد بەسکی خاڵی  ، 
زۆرخواردنی خۆراکە قەبزکەرەکان وەک برنج و پاقلەمەنیەکان ، 
کۆڵۆن ، نەجوڵان ووەرزش نەکردن ، 
تەمەڵبونی ڕیخۆڵەو دەزگای ھەرس ، وە زۆرخواردنی ئاو لەگەڵ ژەمەکاندا ، هەروەها خواردنی نانی سپی.
سەبارەت بەچارەسەرەکانیش ئەوەشیخستەڕوو : خواردنی ئاوی شلەتێن ، خواردنی نانی بۆرو جۆ ، وە خواردنی شلەمەنی زیاتر و  بەکارھێنانی دەرمانی گیایی وەک ( ڕازیانە ، سینەمەکی ، چای سوڵتان یان ھەرشتێک ڕیخۆڵە تەڕکاتەوە) ، لەگەڵ ئەمانەش وەرزشکردن و جوڵە هۆکارێکی باشی چارەسەرن

مانگ پێشتر - Aug 18 2019 4:09PM
5622
بابه‌تی زیاتر