لەکوردستانەوە
چۆنیەتی دروستکردن وگرتنەوەی شەربەتی مێوژ
SNN: کۆسار مەحمود
لەئێستادا کاتی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستانەو وەک نەریتێکیش زۆرێک لەحاجیان شەربەتی مێوژ دروست دەکەن بۆ میوانەکانیان ، شارەزایەکی دەرمانی گیاییش چۆنیەتی دروست کردنی شەربەتەکە ڕوندەکاتەوە

ھۆشیارعبدولکەریم شارەزای دەرمانی گیایی بەSNNی ڕاگەیاند :
پێداویستیەکانی دروستکردنی شەربەتی مێوژ بۆ بیست لیتر ئەمانەن ، 
 یەک پەرداخ دارچینی نەھاڕاو
یەک پیاڵە ھێلی نەھاڕاو
یەک کەوچکە چێشت ڕەنگی مێوژی
یەک پەرداخ گوڵاو
دەپەرداخ شەکر
وتیشی : سەرەتا ھێل ودارچینیەکە دەکەیتە ئاوەکەوەو لەمەنجەڵێکدا دەیکوڵێنیت بەجوانی ، پاشان لەسەر ئاگر دایدەگریت و دایدەنێیت تاسارد دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: پاشان ھێل ودارچینیەکە کۆدەکەیتەوە و دەیکەیتە پەڕۆیەکی پاکی تەنکەوە ، دواتر دەیخەیتەوە ناومەنجەڵێک بۆئەوەی زیاتر تام وڕەنگ بداتەوە ، پاشان ڕەنگەکەی تێدەکرێت ودەتوێنرێتەوە ،پاش ئەوەش پەرداخێک گوڵاوی تێدەکەیت ،.
ئەوەشی خستەڕوو: پەرداخێک شەکرتێدەکرێت بۆ ھەردوو لیتر ئاوێک  ،ئەمانە ھەمودەگریرێتەوەو دەبێت بەشەربەتێکی خۆش ،ئەگەر بمانەوێ  مزربێت دەتوانرێ کەمێ لیمۆدۆزیشی تێ بکرێت ، یان
ئەگەرشەکری کەم بوو ھەندێکی تری بۆزیاد دەکرێ.

مانگ پێشتر - Aug 18 2019 4:26PM
3828
بابه‌تی زیاتر