ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
به‌م جۆره‌ له‌تۆپه‌ڵبونی‌ له‌شت رزگارت ده‌بێت
SNN: 

سیلیۆلیت یان تۆپه‌ڵبونی له‌ش له‌گرفته‌ باوه‌كانه‌ بۆ زۆر كه‌س و بێزاریان ده‌كات به‌تایبه‌ت خانمان ئه‌مه‌ش بریتییه‌ له‌خانه‌ی‌ چه‌وری‌ كه‌له‌ژێر پێستدا دروست ده‌بێ له‌شێوه‌ی‌ هێڵی‌ سپی یان بارستایی ئاوساو به‌هۆی‌ جگه‌ره‌كێشان و قه‌ڵه‌وی یان دووگیانیی و وه‌رزش نه‌كردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش توشی‌ 90%ی خانمان ده‌بێت.

چه‌ند رێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ رێگری‌ له‌ده‌ركه‌وتنی سیلۆلیت:

1- زۆر خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند به‌دژه‌ ئۆكسانه‌كان بۆ له‌ناوبردنی چه‌وری‌

و گرتنه‌به‌ری‌ سستمی خۆراكی ته‌ندروست و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خۆراكی چه‌ور و شیرینی و گۆشت و چه‌ره‌س.

2- ئازارشكێنه‌كان زۆر مه‌خۆ

3- كه‌متر قاوه‌ و چا بخۆره‌وه‌ له‌گه‌ڵ نیسكافی

4- به‌به‌رده‌وامی وه‌رزش بكه‌ بۆ هاوكاری‌ له‌سوتاندنی چه‌وری‌.

5- خۆت به‌دوربگره‌ له‌پۆشینی جلوبه‌رگی ته‌سك

6- یه‌كسه‌ر واز له‌جگه‌ره‌كێشان بهێنه‌ چونكه‌ رێگری‌ ده‌كات له‌چونه‌ژووره‌وه‌ی‌ ئۆكسجین بۆ له‌ش

7- رۆژانه‌ 8 كوپ ئاو بخۆره‌وه‌ ئه‌مه‌ش رزگارت ده‌كات له‌سۆدیۆمی زیاده‌ له‌له‌شدا

8- له‌شت له‌رێی‌ كرێم و زه‌یتی سروشتییه‌وه‌ شێدار بكه‌. 

مانگ پێشتر - Aug 19 2019 10:35AM
5268
بابه‌تی زیاتر