لەکوردستانەوە
نە‌خۆشی گڕەی تە‌ماتە‌ و چارەسەركردنی
SNN: كۆسار مەحمود
گڕە‌ی تە‌ماتە نە‌خۆشییە‌كە كاتێك تووشی رووەكی تەماتەدەبێت كە پلە‌ی‌ گە‌رمی دەگاتە(24-30)پلە‌، ئە‌ندازیارێكی كشتوكاڵیش نیشانە‌كانی و چۆنییە‌تی قە‌ڵاچۆكردن و چارەسەركردنی لەSNNەوە دە‌خاتە‌ڕوو.

شە‌ریف مەحمود ئە‌ندازیاری كشتوكاڵی لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتیی كشتوكاڵی هە‌ڵە‌بجە‌ بەSNNی ڕایگە‌یاند: دە‌توانین نیشانە‌كانی نە‌خۆشی گڕە‌ی تە‌ماتە‌ دیاری بكە‌ین بەمشێوازانە:

1-پە‌ڵە‌ی ڕە‌نگ قاوە‌ی بە‌ قوڵی لە‌سە‌ر گەڵای خوارە‌وە‌ دروست دە‌بێت، ئە‌م  پەڵانە‌ش ڕە‌ش دە‌بن و دە‌بێتە‌ هۆی زە‌رد بونی گە‌ڵاو هە‌ڵوە‌رین.

2-دروستبوونی خاڵ و پە‌ڵە‌ی ڕە‌ش لە‌سە‌ر قە‌دی ڕووە‌ك و دواتر ووشك بوونی.

3-پە‌یدابونی خاڵی ڕە‌ش بە‌شێوە‌ی پێستە‌ لە‌سە‌ر بە‌ربومەكە، دواتر ئە‌م خاڵانە‌ گە‌شە‌ دە‌كات بۆكرۆكی تەماتەكە زۆرجاریش دە‌بێتە هۆی وشكە‌ گە‌نین و هە‌ڵوە‌رینی بە‌رە‌كان.

لەبارەی رێگا چارەسەرییەكان، ئەو ئە‌ندازیارەی بواری كشتوكاڵ، وتیشی:بۆ قە‌ڵاچۆكردنی ئەم نەخۆشیە پێویستە ئە‌م هە‌نگاوانە‌ جێبە‌جێ بكرێت.

1-كۆكردنە‌وە‌و سووتاندنی پاشماوە‌ی ڕووە‌كی توش بوو.

2-دروستكردنی جوڵە‌ی هە‌وا بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕادە‌ی شێ.

3-گۆڕینی شێوازی ئاودان.

4-بە‌كارهێنانی كە‌ڕووكوژ.
مانگ پێشتر - Aug 19 2019 7:07PM
691
بابه‌تی زیاتر