ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ دوای‌ 40 ساڵی‌ كاهوو بخۆ
SNN: 

كاهوو له‌سه‌وزه‌ گه‌لاَداره‌كانه‌ كه‌چه‌ندین سودی ته‌ندروستی هه‌یه‌ و له‌وانه‌ش ده‌تپارێزێ له‌شاشبونی ئێسك، ئه‌وه‌ش ده‌زانرێت كه‌له‌ش پێویستی به‌زۆرێك كالیسیۆم هه‌یه‌ دوای‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵی‌ به‌وپێیه‌ی‌ رێژه‌كه‌ی‌ به‌ره‌به‌ره‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌سالاَچوندا.

سودی كاهوو ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بونی ڤیتامین كه‌ی‌ كه‌به‌ڤیتامینی بنیاتی ئێسك ناسراوه‌ و پارێزگاری‌ له‌چڕییه‌كه‌ی‌ ده‌كات له‌رێی‌ كه‌متركردنه‌وه‌ی‌ دزه‌كردنی كالیسیۆمه‌وه‌.

كاهوو ڤیتامین ئه‌ی‌ تێدایه‌ له‌گه‌ڵ سی كه‌وه‌ك دژه‌ ئۆكسان كارده‌كه‌ن له‌پاڵ پشتیوانی بینین و به‌رگری‌ و ته‌ندروستی دڵ و پێستدا.

چه‌ندین به‌ڵگه‌ی‌ تریش له‌به‌رده‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ خواردنی كاهوو به‌سووده‌ بۆ جگه‌ر و قۆڵۆن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ ژه‌مه‌كه‌دا بخورێت.

مانگ پێشتر - Aug 20 2019 8:39AM
7259
بابه‌تی زیاتر