جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
دوای‌ كاتژمێر 10 به‌كارهێنانی مۆبایل قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت
SNN: 

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه‌ كه‌به‌كارهێنانی تۆره‌كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان ره‌نگه‌ كاریگه‌ری‌ راسته‌وخۆی‌ نه‌بێ له‌سه‌ر هه‌رزه‌كاران، به‌لاَم كاتیان ده‌كوژێت له‌چه‌ندین شتدا كه‌به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی وه‌ك خه‌وتن و ئه‌نجامدانی چالاكی جه‌سته‌یی.

وێبسایتی BBC له‌زاری‌ توێژه‌رانی بریتانیاوه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌پێویسته‌ باوكان و دایكان چیتر نه‌هێڵن دوای‌ كاتژمێر 10 مۆبایل له‌ژووری‌ خه‌وتن به‌كاربهێنرێت و هانی منداڵه‌كانیان بده‌ن كه‌چالاكی وه‌رزشی بكه‌ن.

توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستوه‌ كه‌كچان زیاتر رووبه‌رووی‌ بێزاركردن ده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆره‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان و ئه‌مه‌ش توشی‌ فشاری‌ ده‌روونیان ده‌كات، هاوكات كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی مێشكی گه‌نجان.

ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و منداڵ و گه‌نجانه‌ی‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ 3 جار مۆبایل بۆ تۆره‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن توانای‌ ته‌ندروستی مێشكیان لاوازتره‌ و رێژه‌یه‌كی زیاتری فشاری‌ ده‌روونیان رووبه‌روو ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ستكردنیان به‌خۆشی كه‌م ده‌بێ و هه‌ست به‌نیگه‌رانی به‌رده‌وام ده‌كه‌ن .

مانگ پێشتر - Aug 20 2019 8:47AM
1834
بابه‌تی زیاتر