ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
له‌به‌ر ئه‌م سودانه‌ لیمۆ بكه‌ره‌ ئاوه‌وه‌
SNN: 

ئاو له‌پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی له‌شی‌ مرۆڤه‌ و 75%ی له‌شی‌ پێك ده‌هێنێت، شاره‌زایان و پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن به‌خواردنه‌وه‌ی‌ لانیكه‌م رۆژانه‌ 8 كوپ ئاو، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و شێداری‌ له‌ش و زیادكردنی چالاكی و سه‌لامه‌تی ئه‌ندامه‌كانی.

هه‌ندێ كه‌س پارچه‌ لیمۆی‌ تێ ده‌كات ئه‌مه‌ش چه‌ندین سودی هه‌یه‌ له‌وانه‌:

شێداركردنی له‌ش و پاراستنی له‌وشكبوننه‌وه‌.

به‌هێزكردنی سستمی به‌رگری‌ مرۆڤ به‌هۆی‌ بونی ڤیتامین سی كه‌سستمی به‌رگری‌ به‌هێز ده‌كات و ئه‌گه‌ری‌ په‌تا و ئه‌نفلۆنزا كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

پاراستنی كۆئه‌ندامی هه‌رس: ئه‌مه‌ش به‌سووده‌ و ترشه‌ڵۆك و قه‌بزی و گرفتی‌ هه‌رس ناهێڵێ و پاكی ده‌كاته‌وه‌ له‌ژه‌هر.

رزگاربون له‌بۆنی ناخۆشی ده‌م:

پاراستن له‌توشبون به‌هه‌وكردنی بۆری میز و رزگاربون له‌پاشماوه‌ و ژه‌هر.

پاراستنی جوانی و شێداری‌ پێست كه‌سروشتییه‌ و به‌سوده‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ پێست و جوانبونی، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتنی چرچی دواده‌خات.

به‌هێزكردنی ئه‌دای‌ جگه‌ر: هاوكاره‌ له‌رزگابون له‌یوریك ئه‌سید و رزگاربون له‌ژه‌هره‌كانی ناوی و ده‌تپارێزێ له‌توشبون به‌مه‌لاریا.

چاكبونه‌وه‌ له‌حاڵه‌ته‌كانی سه‌رئێشه‌ و سه‌رگێژخواردنی زۆر.

مانگ پێشتر - Aug 20 2019 8:51AM
7637
بابه‌تی زیاتر