ترافیک
سستمی شوێنکەوتنی نھێنی تێدا ئاشکرابوو
SNN: 

کۆمپانیای ئەڵمانی مرسیدس بۆ پیشەسازیی ئۆتۆمبیل کێشمەکێشێکی زۆری نایەوە لەبارەی تایبەتمەندییەکانەوە دوای ئەوەی ئاشکرایکرد کەئۆتۆمبیلەکانی ئامێری ھەستەوەریی نھێنی تێدایە کەدەتوانێ شوێنی ئەو ئۆتۆمبیلانە دیاری بکات. 
ئەم جۆرە ئۆتۆمبیلە تەنیا لەبریتانیا لەساڵی رابردوودا ١٧٠ ھەزار ئۆتۆمبیلی لێ فرۆشراوە. 
مرسیدس رایگەیاندوە ئەم تایبەتمەندییەی تەنیا لەکاتی دۆخە ناچارییەکاندا دەخاتەکار و کاتێ ھەندێ لەکڕیارەکانی پارە نادەن و خۆیان لەقیستەکان دەدزنەوە. 
بەپێی یاساکانی پاراستنی داتاکانی یەکێتی ئەوروپا شوێنکەوتنی ئۆتۆمبیل بەبێ ئاگاداری شۆفێرەکەی نایاساییە و لەگەڵ ئەوەشدا مرسیدس رایگەیاندووە بەبەردەوامی ئامێری ھەستەوەر بەکارناھێنێت بۆ شوێنکەوتنی بریکارەکانی.

3 هەفتە پێشتر - Aug 21 2019 6:55AM
881
بابه‌تی زیاتر