ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ژنانی دووگیان نابێ ئەم ئاوە بخۆنەوە
SNN: 

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ھۆشداری داوە بە ژنانی دووگیان لەخواردنەوەی ئەو ئاوەی مادەی فلۆرایدی تێدایە بەوپێیەی زیانی دەبێ بۆ کۆرپەلە. 
ئەمریکا فلۆراید دەکاتە ناو ئاوە بۆ پاراستنی ددان لەرەش بون و نەخۆشییەکانی. 
بەڵام توێژینەوەیەکی کەنەدی دەریخستوە ئەو ژنانەی کەئاوێک دەخۆنەوە کەفلۆرایدی تێدایە لەکاتی دووگیانیدا دەبێتە ھۆی دابەزینی ئاستی زانیاریی و ژیری منداڵەکانیان.
ئەم تویژینەوەیە لەزانکۆی یۆرک لەتۆرنتۆ ئەنجامدراوە و ئاشکرایکردوە ئەم جۆرە ئاوە ھیچ سودێکی نابێ بۆ ددانی کۆرپەلە چونکە ھێشتا ددانی دەرنەکەوتوە بەڵام زیانیشی ھەیە بۆ تەندروستی و ژیری منداڵەکە لەناو سکی دایکیدا.

مانگ پێشتر - Aug 21 2019 7:06AM
5451
بابه‌تی زیاتر