ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ ئێسک و دڵ باشە ٥ سودی پەتاتە بزانە
SNN: 

پەتاتە لەجۆرە سەوزە باوەکانە لەجیھاندا بەتایبەت لەخوانەکاندا بەھۆی تامە خۆشەکەی و سودەکانییەوە.
توێژینەوەکان دەریانخستوە کەپەتاتە بەھای خۆراکی گرنگی ھەیە و بەپێی جۆرەکەی دەگۆڕێت ، شارەزایانیش ھۆشداری دەدەن لەسورکردنەوەی چونکە کالۆری و چەوری زیاد دەکات.
ھەر پەتایەک ١٦١ کالۆری و ٠.٢ گرام چەوری و ٤.٣ گرام پرۆتین و ٣٦.٦ کاربۆھیدراتی تێدایە. 
٢٨%ی پێداویستی لەش لەڤیتامین سی و ٢٧% پۆتاسیۆم و ١٢% مەگنیسیۆمی تێدایە.
پەتاتە چەندین سودی ھەیە بۆ مرۆڤ لەوانە: 
١. پاراستنی ئێسک بەھۆی بونی ئاسن و فسفۆر و کالیسیۆمەوە
٢. بەھێزکردنی تەندروستی دڵ: ریشاڵی خۆراکی و پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی و بی ٦ی زۆرە و بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ
٣. دابەزینی مەترسی توشبون بەشێرپەنجە: ئەمەش بەھۆی بونی فولاتەوە کەرۆڵی گرنگی ھەیە بۆ چاککردنی داتای بۆماوەیی زیانلێکەوتوی لەش
٤. رێکخستنی فشاری خوێن: بەھۆی بونی پۆتاسیۆمەوە بەسوودە بۆ فراوانکردنی مولولەکانی خوێن و ھێورکردنەوەی. 
٥. کەمکردنەوەی مەترسی ھەوکردن و پاراستن لەقەبزی و باشترکردنی ھەرس. 

مانگ پێشتر - Aug 21 2019 7:14AM
6393
بابه‌تی زیاتر