جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
شەوی ھاوسەرێتییان ژنەکەی نەناسییەوە
SNN: 

پیاوێکی سکۆتلەندی لەشەوی ھاوسەرێتیدا ژنەکەی ناناسێتەوە.
رۆژنامەی دەیلی ریکۆرد بڵاویکردەوە کەپیاوێکی سکۆتلەندی لەسەر پلیکانە قاچی خلیسکاوە و لەبەرزی ٣.٧ مەترەوە کەوتۆتە خوارەوە ئەمەش وایکردوە توشی لەھۆشخۆچون و بیرچونەوە ببێت و ژنەکەشی نەناسێتەوە. 
کریس مالۆن ئەو پیاوەیە کەدانیشتوی ناوچەیەکی خۆرئاوای لوسیانە لەکاتی گەیاندنی دیارییەکاندا بۆ ژووری ھاوسەرێتییەکە قاچی دەخلیسکێت و توشی شکانی کاسەی سەر و پشت و قۆڵ و شان دەبێت سەرباری پێکانی دڵ و سییەکان. 
پزیشکان حاڵەتەکەی ھاوشێوەی رزگاربون لەرووداوی ھاتوچۆ دەزانن.
ئەو پیاوە ١٠ رۆژ لەچاودێری وورد مایەوە و کاتێ بەئاگاھاتەوە دەرکەوت بەشێک لەیادەوەری لەبیرچۆتەوە، ھاوسەرەکەشی دەڵێت ساتی بەئاگاھاتنەوەی زۆر سەیر و جێی شەرمەزاری بوو چونکە منی نەناسیەوە و نەیزانی ھاوسەرێتیمان کردووە.

مانگ پێشتر - Aug 21 2019 7:28AM
4030
بابه‌تی زیاتر