ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەم حەبانە ھۆکارێکی تری توشبونن بەشێرپەنجە
SNN: 

دەرەنجامی توێژینەوەیەکی بریتانی نوێ دەریخستوە مرۆڤ کاتێ رووبەروی زیاتر توشبون دەبێتەوە بەشێرپەنجەی قۆڵۆن کاتێ زیاتر ئەنتی بایۆتیک بخوات، راپۆرتەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی دەریخستوە کەساڵانە ٧٠ ملیاری لێ دەفرۆشرێت مانای وایە ھەر کەسێک ١٠ بڕی لێ وەردەگرێت.
بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەکان کەپشتی بەزانیاریی و داتای تەندروستی بەستوە تایبەت بە ١١.٣ ملیۆن کەس لەبریتانیادا.
دەرکەوتوە کەرێژەی ئەوکەسانەی توشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بوون پێشتر ٦٩ بۆ ٧١ % ئەنتی بایۆتیکیان بەکارھێناوە لەماوەی ٨ ساڵی رابردوودا. 
پزیشکان دەڵێن بەکارھێنانی پەنسلین زیان بەخشە بۆ مرۆڤ 
ھۆکارەکەش دەگەرێتەوە بۆ جۆری ئەو بەکتریایەی کەئەنتی بایۆتیکەکە دەکاتە ئامانج و تەندروستی قۆڵۆنیش دەگۆڕێ بەپێی بەکتریاکە کەھاورێ و بەسودە و ھەندێ جۆری ئەنتی بایۆتیک لەناوی دەبات کاتێ دەیەوێ میکرۆبەکان لەناوبەرێت.

مانگ پێشتر - Aug 21 2019 7:15PM
7609
بابه‌تی زیاتر