ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
پشکنینێکی خوێن بەر لە١٠ ساڵ پێشبینی مردن دەکات
SNN: 

زانایانی ئەڵمانیا ١٤ ئاماژەی بایۆلۆژیان ئاشکراکرد لەخوێندا کەدەتوانێ لەرێگەیەوە پێشبینی مردن بکات بەر لە ١٠ ساڵ لەرودانی، ئەمەش پەیوەندیدارە بەئاماژە زیندەگییەکان، کەلە بەرگری و کۆنترۆڵکردنی گلوکۆزەوە دەست پێ دەکات و بەھەوکردنی مەترسیدار کۆتایی دێت. 
ئەکادیمیەکانی پەیمانگەی ماکس بلانک بۆ بایۆلۆجی پیربون شیکاری خوێنی ھەزاران کەسی باڵغبویان کرد کەتەمەنیان لە ١٨ بۆ ١٠٩ ساڵە و ھۆکارەکانی بارستایی لەش و فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ و جگەرەکێشان و مەینۆشی یان لەبەرچاوگرت و بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی بەشداربون بەرێژەی ٨٣% ئەگەر و پێشبینی مردنیان راست دەرچووە. 
ئەمەش دەبێتە دەستپێکێکی باش بۆ بەدەستھێنانی چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشییە مەترسیدارەکان بەر لەماوەیەک لەتوشبون پێی، ھاوکات ھەڵسەنگاندنێکی راست پێشکەش دەکات بۆ تەندروستی مرۆڤ لەئایندەدا.

مانگ پێشتر - Aug 21 2019 7:59PM
7439
بابه‌تی زیاتر