ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٤ رێگای ئاسان بۆ رزگاربون لەکۆلیسترۆڵ
SNN: 

کۆلیسترۆڵ دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێن، کەمکردنەوەی تێپەڕبوونی خوێن بەنێو لەشدا، سەرباری ئازاری سنگ و گەدە و دروستبونی بەردی زراو و گرفتی دڵ. 
رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا" ئەم رێنماییانەی خستۆتەروو: 
١. دڵنیابەرەوە لەبونی لەیبڵی تایبەت لەسەر بەرھەمە خۆراکییەکە بەر لەھەڵبژاردنی، ئەگەر چەوری تێربوو یان زەیتی تێدابێت وەک پەتاتە و خۆراکی دروستکراو و پسکیت، بیگۆڕە بەشتی تر. 
٢. ئاو زۆر بخۆرەوە : زانکۆی ئۆمالیندای ئەمریکی دەریخستوە کەخواردنەوەی زیاتر لە ٥ کوپ ئاو بەشێوەیەکی رۆژانە، ئەمەش دەبێتە ھۆی رزگاربون لەکۆلیسترۆڵی خراپ، و ژەھر لەلەشدا، ئەمەش مەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ بەرێژەی ٥٠ بۆ ٦٠ % کەم دەکاتەوە. 
٣. چەرەس بخۆ: ئەمەش بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی کێش تا ببێتە ھۆی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لەلەشدا. توێژینەوەیەکی زانکۆی ھارڤارد دەریخستوە کەخواردنی چەرەس بەشێوەیەکی رۆژانە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی زیانی خواردنی ژەمە خێراکان. 
٤. جوڵە و چالاکیی وەرزشی : ئەمەش دەبێتە ھۆی رێکخستنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لەخوێن و پاراستنی گەنجێتی دڵ وتەندروستییەکەی. 

مانگ پێشتر - Aug 21 2019 8:24PM
8057
بابه‌تی زیاتر