لەکوردستانەوە
خوێندکارێکی نمونەیی خەڵات دەکرێت
SNN: 

ئەمڕۆ ٢١-٨-٢٠١٩، لەنووسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد، پێشوازیکرد لە ( ڕەوا جەمال ) خوێندکارە کوردە نمونەییەکەی سوید و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی و خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشی.

لەبەرامبەریشدا، ڕەوا جەمال سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئەو خەڵات و بەسەرکردنەوەیە دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا ئەم پشتیوانییە دەبێتە پاڵپشتییەکەی گەورە بۆئەوەی ھەنگاوی زیاتر بۆ تۆمارکردنی سەرکەوتنی زیاتربنێت.

پاشان، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی، وتی : بە بەدەستھێنانی ئەو پلەیە لەلایەن کوڕە کوردێکی ھەڵەبجەییەوە زۆر سەربەرزین و شانازیت پێوە دەکەین، ئومێد دەکەم لەقۆناغی داھاتووشدا ھەر پێشەنگ بیت.

ھاوکات باوکی ڕەوا باسیلەوەکرد، ئەم خەڵات و دیدارە، پاڵپشپێکی کەم وێنەیە و بزوێنەر و دروستکەری ھەستی نەتەوەی و وەفاو خۆشەویستییە بۆ خاک و خەڵکی کوردستان لای گەنجانی سەرکەوتووی ئێستا و بەتایبەت ئەوانەی لەتاراوگە دەژین، تاوەکو لەداھاتوودا بێنەوە لەنیشتمانەکەیان خزمەت بکەن.

رەوا جەمال ناسراو بە ( ڕەوا شاھۆ ھەڵەبجەی ) لەگەڵ خێزانەکەیدا لەشاری یتۆبۆری وڵاتی سوید دەژی، بۆساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ لەپۆلی دوازدە لە وڵاتی سوید پلەی نایابی بەدەست ھێنا، وەک یەکێک لەخوێندکارە یەکەم و نمونەیەکان دەست نیشانکراو، لەئێستاشدا لەبواری پزیشکی میدیسین لەزانکۆی ھارڤاردی بەناوبانگی جیھانی وەرگیراوە.

gellerytitle

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Aug 21 2019 8:52PM
1633
بابه‌تی زیاتر