ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئاوی بوتڵی پلاستیکی چی بەسەر مرۆڤ دێنێت !
SNN: 

گومانی تێدا نیە خواردنەوەی ئاو پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤ و لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە گرنگە ئەو ئاوەی خواردوتەوە لەچیدا خەزن کراوە. 
لێرەدا ئەو ھۆکارانە دەخەینەروو کەکاریگەری نەرێنی ئاو خواردنەوە لەبوتڵی پلاستیکی دەخاتەروو: 
١. دووبارە بەکارھێنانەوە: دەزانرێ کەزۆربەی بوتڵە پلاستیکیەکانی ئێستا ھەیە لەبازاردا بۆ یەک جار بەکارھێنانە بەڵام زۆر کەس ئەم بوتڵانە دووبارە بەکاردەھێنێتەوە ئەمەش رەنگە بەھۆی گەری و تیشکی خۆرەوە ببێتە ھۆی دزەکردنی مادە کیمیاییەکان و تێکەڵبونی لەئاودا، ئەمەش توشی گرفتی کوێرە رژێنەکانت دەکات. 
٢. کاریگەرییە لاوەکییەکانی دووگیان بون: دەرکەوتوە مادەی دوانە فینۆڵ کەلەپێکھاتەی بوتڵی پلاستیکیدایە لەجۆری ٧ ە کەتوشی کاریگەری لاوەکیت دەکات و گرفتی شێواوی کۆرپەلە دروست دەکات.
٣. ھەرزەکاری پێشوەخت یان درەنگ دروست دەکات بەھۆی کارلێکی مادە کیمیاییەکان و ھۆرمۆنی ئیسترۆجینەوە. 
٤. ھەوکردن: ئەمەش کاریگەری لەسەر کۆئەندامی بەرگری ھەیە و لاوازی دەکات و مرۆڤ توشی نەخۆشی دەکات 

3 هەفتە پێشتر - Aug 25 2019 7:06PM
5586
بابه‌تی زیاتر