ترافیک
رکابەرە چینییەکەی پرادۆ ببینە
SNN: 

کۆمپانیای Havalی چینی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ خستنەرووی ئۆتۆمبیلی نوێی H٩ کەبڕیارە ببێتە یەکەمین رکابەری ئۆتۆمبیلەکانی Pradoی کۆمپانیای تۆیۆتا. 
ئەم ئۆتۆمبیلە پەیکەرێکی گەورە و ناوازە و شیکی ھەیە و دیزاینێکی جوان و عەتەری پێشەوەی گەورەیە و روپۆشی مەکینەکە بەکرۆم داپۆشراوەو لایتی لیدی ھەیە و ئەو تایبەتمەندییەی ھەیە کەپێکانەکان دەگێڕێتەوە و لەکانزا و ریشاڵی کاربۆنی بەھێز دروست کراوە.
لەناویشەوە کوشنی چەرمە و جێی پێنج سەرنشین دەبێتەوە و شاشەی تەچی ھەیە و نوێترین سستمی مەڵتیمیدیای بۆ دانراوە و سوکانی چەرمە و دوگمەی کۆنترۆڵکردنی سستمی خێرایی و چەندینی تری ھەیە.
ئەم ئۆتۆمبیلە کامێرای پێش و دوای ھەیە و ھەستەوەریی دۆزینەوەی ماوەکان و باران و رووناکی ھەیە و سستمی کۆنترۆڵی کارەبایی و کۆنترۆڵی شوێنی کورسی و گەرمی ھەیە لەگەڵ سستمی گەرمکەری شوشە و ئاوێنەکان لەکاتی سەرمادا
ئۆتۆمبیلە نوێیەکە سستمی تایبەتی ھەیە بۆ کۆنترۆڵی ھەر تایەیەک بەجیا لەکاتی تێپەڕبوونی لەرێگا سەخت و لێژاییەکاندا و سستمی پاڵنانی پێشەوە و چواری ھەیە و بزوێنەری بەنزینی ٢ لتر و گوڕی ٢٢٤ ئەسپی ھەیە لەگەڵ گێڕێکی ئۆتۆماتیکی ٧ خێرایی.

gellerytitle

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Aug 25 2019 7:47PM
884
بابه‌تی زیاتر