جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
ژووری بەندکراوەکان پەمەیی دەکرێن
SNN: 

بۆ سنوردارکردنی رەفتارە شەرانگێزەکان و ھەنگاوێک کەلەم چەند ساڵەی دواییدا وڵاتە ئەوروپییەکان گرتوویانەتەبەر، بەرێوەبەرانی زیندانەکانی سویسرا ژمارەیەک لەبەندیخانەکانیان بەرەنگی پەمەیی کراوە رەنگ کرد و ئەمەش بەوە دەزانرێ کەمێشکیان ھێور دەکاتەوە.
شارەزایان دەڵێن رەنگەکان کاریگەریی زۆریان ھەیە لەسەر مێشک و میزاجی کەسەکان و ئەمەش لەبەر ئەوەی ھەموو رەنگێک پەیوەندیدارە بەسۆزی دیاریکارووەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر میزاجمان دەبێت بەشێوەیەکی گشتی. 
لەوبارەیەوە ئەلکساندەر شاوس توێژەر رایگەیاندووە دوای زنجیرەیەک توێژینەوە لەکۆتاییەکانی ساڵانی حەفتای سەدەی رابردوودا بووە ھەوڵی دەرخستنی کاریگەری رەنگیان کردوە لەسەر رەفتاری مرۆڤ و دەرکەوتوە کەئەرێنی بووە و دوای بەکارھێنانی لەزیندانەکانی سویسرادا کاریگەری ھەبوووە لەسەر زیندانییەکان و ھەڵسوکەوتی شەڕانگێزییان کەمتر بۆتەوە.

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Aug 25 2019 7:55PM
1071
بابه‌تی زیاتر