ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٣٠ دەقیقە وەرزشی رۆژانە لە ٥ نەخۆشی دەتپارێزێت
SNN: 

بەھۆی شێوازی ژیانی قەرەباڵغەوە زۆرێک کەس کاتی پێویستیان نیە بۆ گرنگیدان بەتەندروستییان. 
بەپێی توێژینەوە پزیشکیەکان ئەگەر رۆژانە وەرزش بکەیت ئەوا دەتوانیت ماوەیەکی درێژتر بژیت، وێبسایتی Onlymyhealth ئاماژەی بەوەکردوە ئەو کەسانەی کەرۆژانە نیو سەعات وەرزش دەکەن ئەگەری توشبونیان بەم نەخۆشیانە کەمترە: 
شەکرە، جەڵتەی دڵ، قەڵەوی، بەرزی فشاری خوێن.
شارەزایان دەڵێن ئەگەر رۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ دەقیقە خۆت رابھێنیت بەپێ بڕۆیت ئەوا لەئایندەدا لەم پێنج نەخۆشییە بەدوور دەبیت کەھۆکاری زیاتر لە ٦٠%ی مردنە لەھەموو جیھاندا. 
جەڵتەی دڵ و مێشک، شێرپەنجە، شەکرە لەجۆری ٢، فشاری بەرزی خوێن، قەڵەویی. 
توێژینەوەکە دەریشیخستوە ئەو کەسانەی رۆژانە ٥ سەعات بەدانیشتنەوە بەسەر دەبەن لەیەک شوێندا مەترسی مردنی پێشوەختەیان لێ دەکرێت، بۆیە باشترە ماوە ماوە ھەڵبستیت و پیاسە بکەیت بۆ ماوەی ٣ دەقیقە پاشان دابنیشەرەوە.

مانگ پێشتر - Aug 26 2019 8:07AM
4699
بابه‌تی زیاتر