دیدار
دیدار - مه‌گه‌زین
گۆران ئایار: بەگۆرانی برادەر دۆست و دوژمنی خۆمم ناسی
SNN: خێڵان و سۆران

ھونەرمەندی گۆرانی بێژ (گۆران ئایار) ماوەی چەندساڵێکە سەرقاڵی کاری ھونەرییە بەڵام تائێستا بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ تەنھا یەک بەرھەمی ھەیە بەناوی (برادەر) و ھیچ بەرھەمێکی نوێی نییە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ SNN ھۆکارەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: ھونەرمەند ھەرکارێک بکات پێویستە لەکاری پێشتری باشتربێت، ھەروەھا  ئەو بەباشی نازانێت بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ گۆرانی ھونەرمەندەکانی تر بڵێتەوە و بڵاوی بکاتەوە.

ھونەرمەند (گۆران ئایار) لەگەڕەکی ئیبراھم پاشای شاری سلێمانی لەدایک بووەو دەرچووی بەشی ئەندازیاریەو لەئێستادا سەرقاڵی کاری ھونەرییە و ژەنیاری ئامێری گیتارە.

SNN: ماوەی چەند ساڵە دەستت بەکاری ھونەری کردووە ؟
گۆران ئایار: ماوەی ١٠ ساڵ دەبێت تێکەڵ بەکاری ھونەری بووم، بەڵام ماوەی چوار ساڵە کاری ھونەری تایبەت بەخۆم ھەیە.

SNN: بیرۆکەی دەستپێکردن وتێکەڵبوونت بەکاری ھونەری لەچیەوە سەریھەڵدا؟
گۆران ئایار: حەزی خۆم بۆ کاری ھونەری پاڵنەربوو بۆدەستپێکردن و ھەنگاونانم بۆ کارەکە، سەرەتا بەکاری ھونەری میللی دەستمپێکرد،بەڵام دواتر حەزم بۆکارە نەماو ستایلی کارکردنم گۆڕی.

SNN: ئەو ستایلەی ئێستا کاری لەسەر دەکەیت کام ستایلە؟
گۆران ئارار: لەسەر ھەردوو ستایلی (کلاسیک و مۆدێرین)،تێکەڵکردنی ھەردوو ستایلەکەش لەکارەکانمدا ڕەنگدەدەنەوە.

SNN: تائێستا چەند بەرھەمت ھەیە؟
گۆران ئایار: یەک بەرھەمم بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ ھەیە بەناوی (برادەر)،چەند بەرھەمێکیش تەنھا بەدەنگ بڵاومکردۆتەوە.

SNN: ژمارەی بەرھەمەکانت بەبەراورد بەماوەی تێکەڵبوونت بەکاری ھونەری کەمە،ھۆکاری ئەمە چیە؟
گۆران ئایار: ھۆکارەکەی بۆ دوو خاڵ دەگەڕێتەوە، یەکەم: ھونەرمەند ھەرکارێک بکات پێویستە لەکاری پێشتری باشتربێت،ئەمەش ئاسان نیەو کاتی دەوێت، ھۆکاری دووەمیش: نەبوونی پاڵپشتی ماددەیە بۆ ھونەرمەندان.

SNN: تاچەند کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی کاری ھونەری پاڵپشتی ھونەرمەندان دەکەن؟
گۆران ئایار: من گلەیی لەھیچ کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی کاری ھونەری ناکەم،چونکە تائێستا نەچومەتە کۆمپانیایەک داوای ھاوکاری بکەم، بەڵام دەبینم چەندین ھونەرمەندی باش داوای پاڵپشتیان لەو کۆمپانیایانە کردەوە، بەڵام ئامادەنەبوون ھاوکاریان بکەن.

SNN: ھیچ بەرھەمێکی نوێت ھەیە؟ یاخود کاری بۆبکەیت؟
گۆران ئایار: بەردەوام لەگەڵ گوێگرانی خۆمدام ئەگەر بەبەرھەمێکی زۆر سادەش بێت و بەمۆبایل بڵاوم کردبێتەوەو خۆشبەختانە گوێگرێکی باشیی ھەبووە، بەڵام وەک ڤیدیۆ کلیپ لەئێستادا بەرنامەیەکی لەوشێوەیەم نیە،چونکە دەمەوێت کارێک بکەم تەنھا لەچوارچێوەی چیرۆکی خۆشەویستیدا نەبێت، بەڵکو کار لەسەر ئەوبابەتانە بکەم کە لەھونەری کوردیدا کەمن ھەروەک بەرھەمی (برادەر)م.

SNN: لەبەرنامەتدا نیە لەداھاتوودا گۆرانی یەکێک لەگۆرانیبێژە کۆنەکان بڵێیتەوە؟
گۆران ئایار: ڕەنگە بەشێوەی تراک گۆرانیەکی ڕەسەنی کوردی بڵێمەوە، بەڵام پێم باش نیە گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوبکەمەوە کەبەرھەمەکە وتراوە بێت،یان بەرھەمی (کارۆکی) واتە گۆرانی وڵاتێکی دیکە بھێنیت وبەکوردی بیڵیتەوە، چونکە ئەم کارە دروستکردنی خۆتە لەسەر حسابی ھونەرمەندێکی بیانی.

SNN: گۆرانی (برادەر) دەنگدانەوەیەکی باشی ھەبوو لای خەڵک،دروستبونی ئەو بەرھەمە چۆن بوو؟
گۆران ئایار: ئەو بەرھەمە تێکست و ئاوازی لەلایەن مامۆستا (عەلی شەوقی) بەھاوکاری خۆم،لەدوای بڵاوبونەوەی ئەو بەرھەمەش دۆست ودوژمنی خۆمم ناسی، چونکە بەرھەمەکە بەشیوەیەک دەنگدانەوەی ھەبوو، ڕەنگە ھونەرمەندێکی دیکە بە پێنج بەرھەم نەتوانێت بەو شێوەیە بناسرێت.

SNN: بۆ برادەرت وەک کاراکتەری سەرەکی ھەڵبژارد لەتێکستی یەکەم گۆرانیتدا؟
گۆران ئایار: لەھونەری کوردیدا چەند کارێکی زۆر کەم بۆ برادەر کراوەو ھەروەھا بەھۆی بارودۆخی کوردستانەوە، بەشێکی زۆر لەبرادەرەکانم دورکەوتنەوەو کوردستانیان جێھێشت و بەداخەوە ھەندێکیشیان لەژیاندا نەمان، ھەر بۆیە ھەستم کرد برادەر ئەوکارەیە کەلەمن یەت.

SNN: ھیچ ھونەرمەندێک داوای لێکردووی بەیەکەوە کارێکی دوێت بکەن؟
گۆران ئایار: بەدڵنیایەوە داوام لێکراوە کاری دوێت بکەم، بەڵام نەمکردووە، ھۆکارەکەشی ئەوەیە ڕەنگە کارەکەم بەدڵنەبووبێت یان نەگونجابێتم لەگەڵ دەنگی ئەو ھونەرمەندە، بەڵام ئەگەر کاریکی باش ھەبێت، پێم خۆشە بیکەم.

SNN: کاری لایڤ موزیک دەکەیت؟
گۆران ئایار: بەڵێ کاری لایڤ موزیک دەکەم، بەڵام نەمکردووە بەکاری سەرەکی خۆم، چونکە ھونەرمەند بەردەوام ئەوکارە بکات ھیلاک دەبێت و بەکاری ھونەریدا ڕاناگات وکاتی نامێنێت.

SNN: دەتەوێت لەدنیای ھونەردا چی بەدەستبھێنیت؟
گۆران ئایار: دەمەوێت ھەر کەسێک من ببینێت بەکارەکانمدا من بناسێتەوەو کارە ھونەریەکانم ببێتە ناسێنەری من نەک تەنھا بەشێوە بمناسن.

ساڵ پێشتر - May 11 2018 2:12PM
3421
بابه‌تی زیاتر
کچە کوردێک دەبێتە ئەکتەری ئەکشن...
کچە مۆدیلێکی کورد رکابەری شاجوانی ئوسترالیا دەکات...
گۆران ئایار: بەگۆرانی برادەر دۆست و دوژمنی خۆمم ناسی...
سوڵتان: کۆمپانیاکانی ھونەر دەستی گەنجان ناگرن...
نیان عەزیز: خۆم بۆ شاجوانی کوردستان ھەڵدەبژێرم...
​ئاسۆس جاف پەیکەر بۆ ھونەرمەندێکی کورد دروست دەکات...
خاوەن پێداویستیەکی تایبەت نھێنی سەرکەوتنەکانی ئاشکرادەک...
ژیلیا: ھیچ کەس ناتوانێت رێگریم لێ بکات...
هەڵوێست :گۆرانی ئاینی دەڵێم...
ئەمەل سەعید کوردە: پێویستە بەرێچکەشکێن ناومان بنێن...
توانا حەمە: ھونەرمەند دەبێت کەسێکی نائاسایی بێت...
میران بورھان عاشقی سلێمانیە...
ھەردی سەلامی: کارێک نەبێتە ھۆی دەرکەوتنم ئامادە نیم بیک...
ئارام سەردار: کاری دەرھێنانم بۆ زیاتر لەھەزار گۆرانی کر...
غەزەل مستەفا بەرھەمی نوێ تۆمار دەکات ...
جەنگیز: یەکەم کارم گۆرانیەکە بەزاراوەی سۆرانی ...
رەوەز:حەز دەکەم بەزمانی تورکی گۆرانی بڵێم...
لوقمان سەلیم : گۆرانیەکانم عەشق و ئەوینداری لەپشتەوەیە...
123