یاسا
یاسا
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کوشت
SNN: 
جه‌بار پیاوێكی ته‌مه‌ن 48ساڵه‌و دانیشتووی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، ئه‌ندازیاری كشتوكاڵه‌و هاوسه‌رگیری كردووه‌و خاوه‌نی4 منداڵه‌و سێ كوڕو یه‌ك كچ، كچه‌كه‌ زۆر هۆگری باوكی بووه‌،چونكه‌ باوكی له‌چاو منداڵه‌كانی تردا زۆر گرنگی پێده‌دات و ته‌مه‌نی ته‌نها 10ساڵه‌، جه‌بار جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ندازیاره‌، به‌ڵام خه‌ریكی كاری بازرگانییه‌و خاوه‌نی چه‌ندین دوكان و بازاره‌، به‌ڵام خۆی هیچ كام  له‌دوكان و كاره‌ بازرگانییه‌كانی به‌ڕێوه‌ نابات، به‌ڵكو كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی سه‌رجه‌م كاره‌كانی ده‌كات و ڕایی ده‌كات، جه‌بار به‌وته‌ی خۆی هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ حه‌زی به‌كاری بازرگانی بوه‌و هه‌وڵی زۆریداوه‌ تا گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ئاسته‌، له‌ئێستادا جه‌بار خاوه‌نی كێڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی شارو زۆبه‌ی كاته‌كانی ژیانی خۆی له‌م كێڵگه‌یه‌دا به‌سه‌ر ده‌بات، له‌م كێڵگه‌یه‌دا به‌و پێیه‌ی خۆی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵییه‌ چه‌ندین دارو دره‌خت و هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆری ئاژه‌ڵی تێدایه‌، كه‌ ساڵانه‌ به‌روبومه‌كه‌ی ده‌فرۆشێته‌وه‌، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت جه‌بار زۆرترین كاته‌كانی له‌م كێڵگه‌یه‌دا به‌سه‌ر ده‌بات .

هه‌رێمی كوڕی كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نها27 ساڵه‌و كاره‌كانی باوكی به‌ڕێوه‌ده‌بات، داهاتی مانگانه‌یان بڕێكی زۆره‌ كه‌له‌دوكان و مۆڵ و كاره‌بازرگانییه‌كان  ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، هه‌رێم كوڕێكی عاقڵ و پاك و ژیره‌ له‌هه‌مانكاتدا له‌كاره‌كه‌دا وریایه‌، تا كار ده‌گاته‌ئه‌وه‌ی باوكی بۆ هه‌موو كارێكی بازرگانی هه‌رێم ڕاده‌سپێرێت سه‌رپه‌رشتی بكات، جه‌بار دایك و باوكی له‌ژیاندا نه‌ماون ته‌نها یه‌ك براو دوو خوشكی هه‌یه‌، دوو خوشكه‌كه‌شی شویان كردووه‌وله‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ته‌نها جه‌مالی برای لێره‌ ده‌ژین، به‌ڵام جه‌مال كه‌سایه‌تییه‌كی خراپی هه‌یه‌شه‌ره‌نگێزو زۆربه‌ی كاته‌كانی هۆشی لای خۆی نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌باری برای ئیشی بۆ دابینكردوه‌و لای خۆی دایناوه‌، به‌ڵام جه‌مال تاقه‌تی ئیشی نییه‌و به‌رده‌وام كێشه‌ی بۆ دورست ده‌كات .

جه‌مال چه‌ند جارێك بڕێك پاره‌له‌شوێنی ئیشكردنی براكه‌ی ده‌بات و ده‌ڕوات، به‌ڵام هه‌موو جارێك جه‌بار له‌به‌ر برایه‌تی گوێی پێنادات لێی قبوڵ ده‌كات، جه‌مال ته‌مه‌نی 40 ساڵ ده‌بێت به‌ڵام خاوه‌نی هیچ نییه‌، ئه‌مجاره‌ جه‌مال داوایه‌كی جیاواز له‌جه‌باری برای ده‌كات و پێی ده‌ڵێت بڕیاریم داوه‌هاوسه‌رگیری بكه‌م و واز له‌هه‌موو كارێكی خراپ ده‌هێنم، ئه‌مجاره‌ جه‌بار باوه‌ڕی پێده‌كات و هه‌موو هاوكارییه‌كی ده‌كات، جه‌مال هاوسه‌رگیری ده‌كات و خانوی بۆ ده‌كرێت و به‌پێی وته‌وه‌رگیراوه‌كان زیاد له‌ 100مسقاڵ ئاڵتون بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كڕدرێت، به‌ڵام هه‌ر ته‌نها دوای یه‌ك هه‌فته‌له‌هاوسه‌گرییه‌كه‌ی جه‌مال له‌ژنه‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه‌، به‌پێی یاسا ده‌بێت هه‌موو ماره‌یی خێزانه‌كه‌ی بدات، بۆیه‌ جه‌باری برای جه‌مال ئه‌مجاره‌ش به‌ناچاری هه‌موو ماره‌یی هاوسه‌ری براكه‌ی ده‌دات و تا له‌یه‌ك جیاده‌به‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌دوای ئه‌م روداوه‌وه‌ جه‌بار بڕیار ده‌دات چیتر هیچ په‌یوندییه‌كی به‌جه‌مالی برایه‌وه‌ نه‌مێنێت و له‌هه‌موو كار و برایه‌تی خۆی دوری ده‌خاته‌وه‌، تا كار ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی بڵێت "من برایه‌كم نییه‌ ناوی جه‌مال بێت "! وه‌ هه‌وڵده‌دات جه‌مال دوربخاته‌وه‌و ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بكات .

به‌ڵام جه‌مال هه‌ر واز ناهێنێت و ده‌چێته‌سه‌ر جه‌باری برای، كاتێك هه‌رێم ئه‌م كاره‌ ده‌بیستێت ته‌داخول ده‌كات، چونكه‌ده‌زانێت مامی ناهه‌قی ده‌كات به‌رامبه‌ر باوكی و پێی ناخۆشه‌، هه‌رچه‌ند هه‌رێم چه‌ند جارێك پاره‌ ده‌داته‌ مامی بێ پرسی باوكی، تا جه‌مال باوكی ئیزعاج نه‌كات، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی جه‌مال به‌رده‌وام خه‌ریكی قوماره‌ هیچ پاره‌ی پێنامێنێت، تا ئێواره‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی كچه‌بچوكه‌كه‌ی جه‌باره‌وه‌ هه‌موویان له‌ماڵه‌وه‌ كۆده‌بنه‌وه‌و خه‌ریكی ئاهه‌نگ گێرانن، له‌ناكاو جه‌مال خۆی ده‌كات به‌ژوورداو به‌جه‌باری برای ده‌ڵێت ده‌بێت ئێستا یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلارم بده‌یتێ، به‌ڵام جه‌بار ڕازی نابێت و له‌وكاته‌دا ده‌بێته‌ده‌مه‌قاڵه‌یان به‌ڵام دواتر جه‌بار به‌هه‌رێمی كوڕی ده‌ڵێت تا پاره‌كه‌ی بداتێ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌هه‌رێم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نابێت ، دواتر جه‌مال زۆری پێ ناخۆش ده‌بێت كه‌ هه‌رێمی برازای ڕازی نابێت پاره‌كه‌ی بداتێ، بۆیه‌ده‌مانچه‌كه‌ی لێده‌رهێنێت و به‌هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌نه‌ده‌یت كۆتایی به‌ژیانت ده‌هێنم، به‌ڵام هه‌رێم هه‌ر ڕازی نابێت، بۆیه‌ مامی دوو فیشه‌ك به‌سنگی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌نێت و دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر له‌نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات .

دوای ئه‌وه‌ی مامی ته‌قه‌له‌هه‌رێمی برازای ده‌كات، هه‌ڵدێت و دوای نزیكه‌ی چوار ڕۆژ ده‌ستگیر ده‌كرێت و به‌پێی ماده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عیراقی بۆ زیندانی هه‌تا هه‌تایی زیندان ده‌كرێت .

تێبینی‌:


ئه‌م ڕوداوه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان روویداوه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه‌شی هاتوون خوازراون و ناوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ لای SNN پارێزراوه‌، ئامانج له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هۆشیاری یاسایی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌.

ساڵ پێشتر - Jun 1 2018 10:36PM
12561
بابه‌تی زیاتر
مەبەست چۆن توش بوو؟..كێ‌ حەبەكەی پێ‌ فرۆشت؟...
سه‌ره‌تا داوای‌ ماچی‌ كردو دواتر ده‌ستدرێژیكرده‌سه‌ر...
بۆ ئەوەی سەفەری دەرەوەی وڵات چی ھەڵەیەکی ئەنجامدا ؟...
دایكی‌ خۆی‌ ده‌كوژێت..هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانه‌...
مامی‌ ویستی‌ به‌زۆر لاقه‌ی‌ برازاكه‌ی‌ خۆی‌ بكات..چی‌ ڕ...
دیلان كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا..له‌زیندان چی‌ به‌سه‌ر...
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران...
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌و...
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...