یاسا
یاسا
مامی‌ ویستی‌ به‌زۆر لاقه‌ی‌ برازاكه‌ی‌ خۆی‌ بكات..چی‌ ڕویدا؟
SNN: 

زۆركات به‌سه‌رهات و چیرۆكه‌كان له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كاتێك ڕوده‌ده‌ن، كاردانه‌وه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و له‌زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانیش كاردانه‌وه‌كه‌ ده‌گاته‌ ئاستی‌ ئه‌وه‌ی‌ متمانه‌ به‌رامبه‌ر به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیش كه‌مبێته‌وه‌، به‌سه‌رهاتی‌ ئه‌مجاره‌ كه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕویداوه‌، مرۆڤ توشی‌ ئازار ده‌كات.

ئازاد ته‌مه‌نی 52 ساڵه‌و دانیشتوی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌، ئازاد خێزانداره‌و خاوه‌نی سێ كچه‌، گه‌وره‌كه‌یان ناوی شارایه‌و ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌و خوێندكاره‌.

ئازاد له‌ماڵی باوكی ژیان به‌سه‌رده‌بات، چونكه‌ دایك و باوكی كۆچی دواییان كردوه‌، ئه‌و خانوه‌ ته‌نها بۆ ئازاد ماوه‌ته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ خوشك و براكانی هه‌مویان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ئازاد یه‌ك برای هه‌یه‌ به‌ناوی هه‌رێم ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌و دواتر له‌ده‌ره‌وه‌ له‌ناكاو ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كوردستان، چونكه‌ نیازی وایه‌ هاوسه‌رگیریی بكات و بگه‌ڕێته‌وه‌.

له‌كاته‌كانی پێشودا كه‌ هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ زۆرتر وه‌رزی هاوین بوه‌، چونكه‌ له‌وكاته‌دا له‌كاره‌كه‌یدا له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات مۆڵه‌تی پێده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان جیاوازه‌و له‌وه‌رزی زستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ ئازادی برای له‌شوێنی ئیشه‌كه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هاوڕێی بۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌و پێشتریش هه‌رێم و كچه‌كه‌ یه‌كتریان ناسیوه‌و قسه‌یان كردوه‌و هه‌موو كاره‌كانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی ته‌واوبوه‌و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ماوه‌ كه‌ ماره‌ی بكات.

هه‌رێم هاوسه‌رگیریی ده‌كات

به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێم خانه‌واده‌ی ئازاد زۆر دڵخۆش ده‌بن، چونكه‌ مامیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به‌تایبه‌ت كه‌ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ سازدانی ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ هه‌رێم جیاوازه‌و زۆر خۆی له‌برازاكانی نزیك ده‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت شارا كچه‌ گه‌وره‌ی براكه‌ی، به‌ڵام ئازادی باوكی شارا به‌ئاسایی ده‌زانێت، چونكه‌ براكه‌ی برازاكه‌ی خۆشده‌وێت، به‌ڵام هه‌رێم زیاد له‌پێویست ماچی شارا ده‌كات له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یباته‌ ده‌ره‌وه‌!.

له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی جلیان بۆ ده‌كڕێت

به‌وته‌ی ئازاد، هه‌ندێكجار كه‌ ئێواران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شاراو براكه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ له‌باخه‌كه‌ بینیوه‌، هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نزیك له‌شارا دانیشتوه‌، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی برای بوه‌ زۆر گوێی‌ به‌و حاڵه‌ته‌ نه‌داوه‌، زۆر ئازاد له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و شارا له‌شارای كچی ده‌پرسێت، شاراش زۆر دڵپاكانه‌ ده‌ڵێت باوكه‌ هه‌رێم منی زۆر خۆشده‌وێت و هه‌موو جارێك له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی ده‌مانباته‌ ده‌ره‌وه‌و جلو كه‌لوپه‌لمان بۆ ده‌كڕێت.

ڕوداوه‌كه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات

شه‌وێك هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندجارێك له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی ماچی‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن، لێره‌وه‌ هه‌رێم داوا له‌ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ سێكس بكه‌ن، به‌ڵام ده‌زگیرانه‌كه‌ی ڕازینابێت، بۆیه‌ هه‌رێم كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵی براكه‌ی هه‌ر به‌و زه‌وقه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و خۆی به‌تاڵنه‌كردۆته‌وه‌و هاوكات كه‌مێك سه‌رخۆشه‌، بۆیه‌ كه‌ شارای برازای ده‌بینێت حه‌زی ده‌چێته‌سه‌ری، به‌ڵام نازانێت چۆن پێی بڵێت.

بۆیه‌ سه‌ره‌تا بڕی 500 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌داتێ و پێی ده‌ڵێت ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ خۆت خه‌رج بكه‌، به‌ڵام دواتر ماچی ده‌كات، سه‌ره‌تا شارا هه‌ست به‌هیچ ناكات، به‌ڵام دواتر باوه‌شی به‌شارادا ده‌كات و داوای سێكسی لێده‌كات.

شارا به‌و داواكاریه‌ ڕازینابێت و هاوارده‌كات، سه‌ره‌تا هه‌رێم ده‌می ده‌گرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر هاواربكات، دواتر ده‌ڵێت كه‌ پاره‌كه‌ی لێدزیوم، به‌ڵام شارا هه‌ر هاوار ده‌كات و له‌وكاته‌دا باوكی به‌ئاگادێت و ده‌چێته‌ ژوری كچه‌كه‌ی ده‌بینێت كه‌ براكه‌ی خه‌ریكه‌ به‌زۆر سێكسی له‌گه‌ڵ ده‌كات و جلی به‌به‌ره‌وه‌ نه‌هێشتوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو برایه‌ په‌لاماری یه‌ك ده‌ده‌ن و زۆر له‌یه‌كتر ده‌ده‌ن، به‌ڵام دواتر هه‌رێم ده‌ستده‌كاته‌وه‌ زیاتر له‌برا گه‌وره‌كه‌ی ده‌دات، به‌ڵام دواتر ئازاد ته‌پڵه‌كێكی قورس له‌هه‌رێم ده‌دات و زۆر هیلاكی ده‌كات، دواتر یه‌ك گوڵدان شوشه‌ی قورس ده‌كێشێت به‌سه‌ری هه‌رێمدا، بۆیه‌ هه‌رێم له‌هۆش خۆی ده‌چێت و دوای ئه‌وه‌ی ده‌یبه‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات و ئازادیش ده‌ستگیرده‌كرێت.

دواتر به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی 410 له‌یاسای سزادانی عیراقی ماوه‌ی 10 ساڵ زیندانی ده‌سه‌پێندرێت به‌سه‌ر ئازاددا به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ براكه‌ی‌ خۆی‌.

8 مانگ پێشتر - Dec 28 2018 3:34PM
24065
بابه‌تی زیاتر
مەبەست چۆن توش بوو؟..كێ‌ حەبەكەی پێ‌ فرۆشت؟...
سه‌ره‌تا داوای‌ ماچی‌ كردو دواتر ده‌ستدرێژیكرده‌سه‌ر...
بۆ ئەوەی سەفەری دەرەوەی وڵات چی ھەڵەیەکی ئەنجامدا ؟...
دایكی‌ خۆی‌ ده‌كوژێت..هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانه‌...
مامی‌ ویستی‌ به‌زۆر لاقه‌ی‌ برازاكه‌ی‌ خۆی‌ بكات..چی‌ ڕ...
دیلان كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا..له‌زیندان چی‌ به‌سه‌ر...
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران...
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌و...
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...