کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌م جۆره‌ ترس له‌هاوسه‌رێتی ده‌ڕه‌وێته‌وه‌
SNN: 
هاوسه‌رێتی هه‌ندێك كه‌س توشی‌ ترس و تۆقان و شه‌رانگێزی ده‌كات و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ترسه‌وه‌ له‌هاوسه‌رێتی، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ وێبسایتی "هیلۆ گیگله‌ر" ئه‌م رێنماییانه‌ی‌ خستۆته‌روو: 
1. رووبه‌رووی‌ گرفته‌كه‌ ببه‌ره‌وه‌ و به‌رده‌وامی بده‌ له‌په‌یوه‌ندییت به‌هاورێ و كه‌سه‌نزیكه‌كانت كه‌هاوسه‌رێتییان كردوه‌ بۆ زانینی لایه‌نه‌ ئه‌رێنییه‌كانی هاوسه‌رێتی و تاوتوێكردنی شێوازی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ ژیرانه‌. 
2..خۆت رۆشنبیر بكه‌ : كتێب و چیرۆك و رۆمان له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی بخوێنه‌ره‌وه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كه‌. 
3. شته‌كان گشتگیر مه‌كه‌ و مانای وانیه‌ په‌یوه‌ندیی دوو كه‌س شكستی هێنا ئیتر ئه‌مه‌ بكه‌یته‌ به‌هانه‌ بۆ هه‌مموان. 
4. تێكه‌ڵی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ كه‌هاوسه‌رێتییان كردووه‌ و هه‌وڵ بده‌ تێبگه‌یت له‌سروشتی ژیانی هاوسه‌رێتی راسته‌قینه‌ 
5. راوێژ بكه‌ به‌پزیشكێكی پسپۆڕی ده‌روونی و ئاساییه‌ چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت.

6 مانگ پێشتر - Dec 31 2018 9:10AM
994
بابه‌تی زیاتر