یاسا
یاسا
دایكی‌ خۆی‌ ده‌كوژێت..هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانه‌
SNN: 
 شه‌رمین كچێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵه‌و دانیشتوی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دایكی ژیان به‌سه‌رده‌بات، دایكی ناوی ئامینه‌یه‌و ته‌مه‌نی ٧٠ ساڵه‌، ئامینه‌ به‌رده‌وام خه‌ریكی كتێب خوێندنه‌وه‌یه‌و به‌رده‌وام به‌شداری كۆڕو كۆبونه‌وه‌كان ده‌كات و خۆیشی حه‌زی شیعر نوسین هه‌یه‌.
به‌رده‌وام ئه‌و كچه‌ خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌یه‌و هیچ گرنگی به‌دایكی نادات و گوێ به‌وه‌نه‌دات كه‌ دایكی ته‌مه‌نی هه‌یه‌ پێویستی به‌هاوكارییه‌، هه‌موو ئیشێكی ئه‌و ماڵه‌ دایكی ده‌یكات و ته‌نانه‌ت ئه‌و موچه‌یه‌ی كه‌ له‌خانه‌نشینی باوكی وه‌ریده‌گرن شه‌رمین هه‌موی ده‌خوات و هیچی لێناداته‌ دایكی.
شه‌رمین دوو خوشك و سێ برای هه‌یه‌ هیچ كام له‌خوشك و براكانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن، چونكه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی ناخۆشی هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌م خوشك و برایانه‌ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت دیاكیان ببینن ده‌چن به‌دوایداو ده‌یبه‌نه‌ ماڵی خۆیان، ئه‌و خه‌رجییه‌ی ئامینه‌ ده‌یكات ته‌نها له‌و پاره‌یه‌ كه‌ منداڵه‌كانی وه‌ك دیاری ده‌یده‌نه‌ دایكیان.
دوای ماوه‌یه‌ك ئامینه‌ی دایكی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر جێگه‌ ده‌كه‌وێت شه‌رمین ناهێڵێت هیچ كام له‌خوشك و براكانی سه‌ردانی بكه‌ن و ده‌ڵێت:"دایكم ماڵی خۆی هه‌یه‌ پێویست ناكات بچێته‌ هیچ شوێنێكی دیكه‌"، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ دایكی له‌ژیاندا ماوه‌ شه‌رمین داوای لێده‌كات به‌تاپۆ خانوه‌كه‌ی بخاته‌سه‌ر، به‌ڵام ئامینه‌ی‌ دایكی‌ ڕازینابێت و ده‌ڵێت:"ئه‌و خانوه‌ مافی هه‌موو منداڵه‌كانمی پێوه‌یه‌".
شه‌رمین سوره‌ له‌سه‌ر قسه‌كه‌یی و بیانوشی ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو خوشك و براكانی ماڵیان هه‌یه‌ ته‌نها ئه‌و نییه‌تی، به‌ڵام ئامینه‌ هه‌ر ڕازینابێت، دواتر شه‌رمین بیرده‌كاته‌وه‌ به‌هه‌ر فێڵێك بێت خانوه‌كه‌ بخاته‌سه‌ر خۆی.
شه‌رمین بیرده‌كاته‌وه‌و بریكارنامه‌یه‌كی گشتیی به‌دایكی بكاته‌وه‌و دواتر له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌رێكه‌وه‌ بتوانێت خانوه‌كه‌ بكات به‌ناوی خۆیه‌وه‌.
شه‌رمین داوا له‌دایكی ده‌كات بریكارنامه‌یه‌كی گشتی بۆبكاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك مامه‌ڵه‌ی هه‌یه‌ پێویستی پێیه‌تی، سه‌ره‌تا دایكی ڕازیده‌بێت، به‌ڵام دواتر ئه‌م قسه‌یه‌ی لای كوڕێكی باسده‌كات به‌دزییه‌وه‌، به‌ڵام براكه‌ی شه‌رمین ڕازینابێت و ده‌ڵێت:"شه‌رمین درۆده‌كات و بۆئه‌وه‌یه‌ تا ئه‌و خانوه‌ بكات به‌ناوی خۆیه‌وه‌".
ئێواره‌ كاتێك شه‌رمین دێته‌وه‌ دایكی پێی ده‌ڵێت:"من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بریكارنامه‌ ناكه‌مه‌وه‌ بۆ كه‌س و ئه‌گه‌ر هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه‌ ته‌نها یه‌ك بریكارنامه‌ بۆ باوانی كوڕم ده‌كه‌مه‌وه‌"، دواتر شه‌رمین تێده‌گات كه‌دایكی بابه‌ته‌كه‌ی لای كوڕو كچه‌كانی باسكردوه‌، بۆیه‌ بیرده‌كاته‌وه‌ كه‌ دایكی بكوژێت!.

چۆن پلانه‌كه‌ داده‌نێت؟
دایكی له‌ماڵه‌وه‌ زۆر توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بێت، دكتۆر ئۆكسجینی له‌ماڵه‌وه‌ بۆ داناوه‌، شه‌وێك ئامینه‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بێت داوا له‌شه‌رمین ده‌كات كه‌ ئۆكسجینه‌كه‌ی پێبدات، شه‌رمینیش یه‌كسه‌ر پیلانه‌كه‌ی جێبه‌جێده‌كات و ئۆكسجینه‌كه‌ی ناداتێ، دوای نیو كاتژمێر به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی پزیشكی به‌هۆی زۆری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و كه‌می ئۆكسجین له‌له‌شیدا ئامینه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی دایكی گیان له‌ده‌ستده‌دات، شه‌رمین ئۆكسجینه‌كه‌ بۆ دایكی ده‌كاته‌وه‌ تا تیای نامێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاشكرانه‌بێت، دواتر هه‌واڵی كۆچی دوایی ده‌دات به‌خوشك و براكانی، به‌ڵام خوشك و براكانی دوای ته‌واوبونی پرسه‌كه‌یی و كه‌متر له‌٤٨ كاتژمێر به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ باوه‌ڕ به‌خوشكه‌كه‌یان ناكه‌ن، سكاڵای یاسایی تۆمارده‌كه‌ن.
دوای بانگهێشتكردنی فه‌رمی شه‌رمین له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌و ده‌ستپێكردنی ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌، سه‌ره‌تا شه‌رمین نكۆڵی له‌ڕوداوه‌كه‌ ده‌كات، به‌ڵام دوای ماوه‌ی یه‌ك مانگ ڕاگرتن له‌به‌ندیخانه‌، شه‌رمین دان به‌تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت و دواتر به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی ٤٠٦ له‌یاسای سزادانی عیراقی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.

8 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 4:47PM
30964
بابه‌تی زیاتر
ناڤین ڕەشۆ یەکەم جار بەدیاری درام بەچەکدارێکی کورد ...
چیرۆکی کوشتنی شادیە جاسم ...
مەبەست چۆن توش بوو؟..كێ‌ حەبەكەی پێ‌ فرۆشت؟...
سه‌ره‌تا داوای‌ ماچی‌ كردو دواتر ده‌ستدرێژیكرده‌سه‌ر...
بۆ ئەوەی سەفەری دەرەوەی وڵات چی ھەڵەیەکی ئەنجامدا ؟...
دایكی‌ خۆی‌ ده‌كوژێت..هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانه‌...
مامی‌ ویستی‌ به‌زۆر لاقه‌ی‌ برازاكه‌ی‌ خۆی‌ بكات..چی‌ ڕ...
دیلان كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا..له‌زیندان چی‌ به‌سه‌ر...
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران...
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌و...
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...