زانست
زانست
لەزستاندا بەم جۆرە باتریی مۆبایلەکەت بپارێزە
SNN: 

دابەزینی ووزەی باتری مۆبایل گرفتێکە زۆرێک بەکارھێنەران بەدەستیەوە دەناڵێنن بەتایبەت لەوەرزی زستاندا کەبەھۆی سەرماوە ووزەی باتریی مۆبایل دادەبەزێت.
بۆ تێپەڕبوون لەو گرفتە وێبسایتی foxillinois ھەندێ رێگا چارەی خستۆتەرو بۆ پاراستنی باتریی مۆبایل لەوەرزی زستان و سەرمادا. 
لەوانەش پێویستە مۆبایل لەیەکێک لەگیرفانەکان ھەڵبگریت و نەیخەیتە ناو جانتاوە تا لەگەرمی لەشی مرۆڤ نزیک بێت و سودی لێ ببینێت. 
وێبسایتەکە داوای لەبەکارھێنەران کرد کاتێ لەدەرەوە و لەسەرما دەبن پێویستە مۆبایل کەمتر بەکاربھێنن تا دەگەنە شوێنێکی ناو ماڵ یان ئۆفیس و لەشوێنێک بێت کەبای زۆری لەسەر نەبێت.
لەکاتی گەشتیشدا پێویستە ئەو کەسانە بەر لەدەست پێکردنی گەشتەکەیان مۆبایلەکە بارگاوی بکەنەوە و ئامێری بارگاویکردنەکە لەگەڵ خۆیان بەرن و بەتانی یان ھەرچیەکی تر بەرن تا مۆبایلەکەی تێ بکەن تا بەرگەی سەرماکە بگرێت و گرفتی ووزەی باترییەکە دروست نەبێت.

7 مانگ پێشتر - Jan 27 2019 3:30PM
35886
بابه‌تی زیاتر