کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کوڕانی سینگڵ بەبۆنی جەستە سەرنجی ژنان بۆ خۆیان رادەکێشن
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی Macquarieی ئوسترالی دەریخستووە کەکوڕ و پیاوی سینگڵ بۆنی لەشیان بەھێزترە لەوانەی ھاوسەرێتییان کردوە.
دوای ئەنجامدانی توێژینەوەی پێشووتر دەرکەوتوە کەپیاوانی سینگڵ ھۆرمۆنی تستۆستیرۆنیان زیاترە ئەمەش ھاندەری ئارەقەکردنەوەی زیاترە و زیاتر سەرنجی ژنان رادەکێشێت، دەریشکەوتوە کەژنان بەھەمان شێوە دەم و چاوی پیاوانی سینگڵ بەنێرینەتر و پیاوانەتر دەزانن لەچاو پیاوانی ھاوسەرداردا.
ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کەشێوازی ژیان و ھۆرمۆنەکان رۆڵێکی گرنگی ھەیە لەو بارەیەوە. 
ھاوکات ساڵی ٢٠١٣ توێژینەوەیەک سەلماندبووی کەژنان زیاتر سەرسامی ئەو پیاوانەن کەرێژەیەکی زۆرتری ھۆرمۆنی تستۆستیرۆنیان ھەیە. 

7 مانگ پێشتر - Feb 6 2019 11:38AM
38115
بابه‌تی زیاتر