کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
پیتێک فێڵی خەسووەکەی ئاشکراکرد
SNN: 

ژنێکی ئەمریکی بەرۆژنامەی "میرەر"ی بریتانی راگەیاندووە کەخەسوەکەی ئەو دۆخەی بەفرسەت زانیوە کاتێ لەنەشتەرگەری منداڵبوون ھاتۆتە دەرەوە و پیلانێکی گێڕاوە تا ئەو منداڵە بەخواستی خۆی ناوبنێت.
ئەو ژنە و ھاوسەرەکەی پێش نەشتەرگەرییەکە رێک کەوتون ناوی منداڵەکەیان بنێن "فینلی Finley)، بەڵام دوای نەشتەرگەرییەکە و دوای پڕکردنەوەی بەڵگەنامە رەسمییەکان بۆی دەرکەوتوە کەھاوسەرەکەی و دایکی (خەسوی ژنەکە) رێککەوتون کەناوەکە پیتێکی بۆ زیاد بکەن و بیکەنە (فینلای) ئەمەش بەلای بوکەکەوە بەھەوڵێکی خەڵەتێنەر لەقەڵەم دراوە. 
لەکاتی بڵاوبونەوەی ئەم بابەتە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەندێ کەس رایانگەیاندووە کەعەیبە دایکی منداڵەکە خۆی ئاگاداری ناوی راستەقینەی منداڵەکەی خۆی نەبێت بەتایبەت کەخۆی ئازاری دووگیانی و منداڵبوونی پێوە کێشاوە، ژمارەیەکی تریش دەڵێن دەبوو رێگە نەدرێت خەسوەکە بەم جۆرە دەستوەردان بکات لەکاروباری تایبەتی ژیانی ھاوسەرێتییەوە لەساتەکانی یەکەمییاندا.

تۆش دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە ھەستیارە و پەیوەندیی بوک و خەسوو بنوسیت.

7 مانگ پێشتر - Feb 9 2019 5:25PM
23593
بابه‌تی زیاتر