ترافیک
فۆرد ئیکسپلورەر خۆی تایەکانی پەنچەری دەکات
SNN: 

زۆربەی کەس بەدەست گرفتی پەنچەربونی تایەی ئۆتۆمبیلەکانیانەوە دەناڵێنن لەکات و ناکاتدا ، ئێستاش ئۆتۆمبیلی فۆرد ئیکسپلورەر مۆدیل ٢٠٢٠ ئەو گرفتەی چارەسەر کردووە. 
تایە نوێیەکان بە Selfseal ناسراوە و رووپۆشکراوە بەمادەیەک کەناھێڵێت لێی بچێت و دیزاینکراوەە بەجۆرێک کونیلەکان وەک کونی دەرزی و بزمار بگرێت و پەنجەری نەھێڵێت و چاکی بکاتەوە. 
"جۆزیف بیلمان"ی ئەندازیاری فۆرد رایگەیاندوە ئەوپێیەی ئیکسپلورەر بەزۆری بۆ گەشتە درێژخایەن و خێزانییەکان بەکاردێت بۆیە پەنچەربونی ئەگەری زۆری ھەیە و گۆڕینییشی رەنگە کات زۆر بەرێت بۆیە باشترین رێگا ئەم تەکنیکە نوێیەیە کەخۆی تایەکان چاک دەکاتەوە. 
ئەمەش بڕیارە لەمۆدیلی پلاتینیۆم و لمتد و ھایبرد دا بەردەست بێت.

4 مانگ پێشتر - Mar 14 2019 3:35PM
1061
بابه‌تی زیاتر