هونه‌ر
٣ فیلمی نوێ لەسینەمای جیھان ئاشکراکرا
SNN: 

مژدەیەک بۆ ھەوادارانی فیلمە سینەماییەکان راگەیەنرا کەئەویش بەرھەمھێنانی سێ فیلمی نوێ بوو کەدواجار لەخانەکانی سینەمای جیھانیدا نمایشکرا. 

یەکەمیان فیلمی Under The Silver Lake ە کەباس لەچیرۆکی سامی تەمەن ٣٣ ساڵان دەکات کەلەھۆش خۆی دەچێت و پاشان کچێک بەناوی سارا دەدۆزێتەوە لەنێو حەوزی مەلەکردنی ئەپارتمانەکەیدا و دواتر دیارنامێنێت، بەم جۆرە ھەوڵی دۆزینەوەی دەدات.
 
دووەم فیلمی Fast Color ە کەباس لەناچارکردنی ژنێک دەکات بۆ راکردن کاتێ توانا لەرادەبەدەرەکانی دەدۆزرێتەوە لەدوای چەند ساڵێک لەجیابوونەوەی لەخێزانەکەی.

سێیەم فیلمی Little Woods ە کەباس لەچیرۆکی دوو خوشک دەکات "ئۆڵس و دیب" کەپێکەوە لەدەرەوەی یاسادا کاردەکەن بۆ باشترکردنی ژیانیان بۆ چەندین ساڵ، ئەمەش لەناوچەی داکوتای باکور تۆمارکراوە و رووداوەکانی تێدا باس دەکرێت.

4 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 3:37PM
40709
بابه‌تی زیاتر