کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە ناکۆکیەکان لەبەرژەوەندیت دەکەوێتەوە
SNN: 

ناکۆکی یەکێکە لەو گرفتانەی رەنگە ھاوسەران نەتوانن بەئاسانی تێی پەڕێنن و ئەمەش ژیانیان دەکاتە دۆزەخ. 
وێبسایتی "تایمز ئۆف ئیندیا" چەند رێگایەکی ژیرانەی بۆ کۆتایی ھێنان بەناکۆکی ھاوسەرێتی خستۆتەروو، ھاوکات چی بکرێت تا ناکۆکیەکان لەبەرژەوەندیی تۆ بکەوێتەوە، بەم جۆرە: 
١. ھەوڵ بدە لەکاتی ناکۆکی و شەڕدا چاو لەچاوی نەبڕیت تا متمانەی پێ بکەیت لەکاتی گفتوگۆکەدا. 
٢. پارێزگاری لەشێوازی دەنگت بکە کەنەرم بێ و دەنگ بەرز مەکەرەوە: دەنگی بەرز وادەریدەخات تۆش تورەیت و ئەمەش بەخراپە دەکەوێتەوە، ھەروەھا بەدەنگی نزم قسە بکەیت وادەکات زیاتر متمانەبەخش بێت. 
٣. رازی بە لەسەر ھەندێ شت کەئەو کەسەی بەرامبەرت دەیڵێت ئەگەر ھەڵەش بوو تا ھێوری بکەیتەوە و خۆت لەشەری قورس بەدوربگریت.
٤. بەڵگەی کۆمەڵایەتی بھێنەرەوە و نمونە بھێنەرەوە تا متمانەت پێ بکات. 
٥. باوەڕ و متمانەت بەخۆت و بۆچوونەکانت بێت لەکاتی ناکۆکیەکەدا ئەمەش متمانە بەکەسی بەرامبەر دەھێنێت و بەبێ ئەوەی گرفتەکە گەورەتر ببێت.

4 مانگ پێشتر - Apr 23 2019 4:35PM
30833
بابه‌تی زیاتر