کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەوانەی تازە ھاوسەرێتییان کردوە پەیڕەویی ئەمانەبکەن
SNN: 

بۆ ژیانێکی خۆش و لەیەکتر تێگەیشتن و سەقامگیری باشترە ئەوانەی تازە ھاوسەرێتییان کردووە پەیڕەویی چەند بنەمایەکی راستەقینە بکەن بۆ رۆژانی یەکەمی ھاوسەرێتی، لێرەدا دکتۆر ئیمان عەبدوڵا راوێژکاری پزیشکی دەروونی و پەیوەندیی ھاوسەرێتی شەش رێنمایی خستۆتەروو بۆ بەدەستھێنانی بەختەوەریی خێزانی: 
١. رێزگرتنی یەکتری: ئەمەش لەگرنگترین بنەماکانە کەدەبێ ھاوسەران رەچاوی بکەن و بەھەست و سۆز و نەرمی مامەڵە بکەن و باری دەروونی یەکتر لەبەرچاو بگرن .
٢. رووکار و پاک و خاوێنی کەسێتی: ئەمەش دەبێ گرنگی پێ بدەیت و نابێ خۆت پشتگوێ بخەیت و بڵێت تازە تەواو من ھاوسەرێتیم کردووە. 
٣. بەرگەگرتنی بەرپرسیارێتی: تۆ بەراستی چویتە ژیانێکی نوێوە ئەوە بزانە کەدەبێ خزمەتکردنی کەسوکار لەرووی مەسرەف و خۆراک و رێکخستنی داھاتی مانگانەت دەبێ ببێتە ئەولەویەتت. 
٤. پاراستنی نھێنییەکان: لەگرنگترین بنەماکانی پاراستنی نھێنی ئەوەیە کەنەھێڵیت کەسانی تر دەست وەربدەنە ژیانت و نھێنی خێزانیت بۆ کەسی تر باس نەکەیت ئەگەر کەسوکار و ھاورێکانیشت بن. 
٥. رێزگرتن لەھەڵسوکەوتەکان و نەریتی ھەرکەسە کەجیاوازە . 
٦. پەیوەندیی جەستەیی: پێویستە ھەردولا گفتوگۆی سۆزداری بکەن و پەیوەندیی جەستەیی و سێکسی بکەن بۆ نەھێشتنی ئەو دیوارەی شەرمەزاری کەدروست بووە لەنێوانیان. 

4 مانگ پێشتر - Apr 24 2019 10:53AM
25718
بابه‌تی زیاتر