کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
دیارترین رێگرەکان لەکارکردنی ژنان
SNN: 

ژنان لەکۆمەڵگە نوێیەکاندا رۆڵێکی گرنگ دەبینن و بەشدارن بەشێوەیەکی کاریگەر لەپیشەسازیی و کارکردندا لەچەندین وڵاتدا. 
ھەندێ لەتوێژینەوەکان دەریانخستوە کەژنان کارێک دەکەن کەھێندەی ٦٧%ی سەعاتەکانی کارکردنە لەسەر ئاستی جیھان، رێژەی کارکردنی ژنان لەقاڕەی ئەوروپادا ٥٠%یە و رێژەکەش لەوڵاتانی ھەژارنشین کەم نیە. 
بەڵام چەند ئاستەنگێک ھەیە لەبەردەم کارکردنی ژناندا: 
١. ھاوسەنگی نێوان ماڵ و شوێنی کار: ئەمەش دەبێتە رێگر و چۆن بتوانێ رۆڵی پیشەیی خۆی ببینێت و رۆڵی خۆشی وەک ژن و ھاوسەر و دایک و بەخێوکەر و پەروەردەکاری منداڵ ببینێت و کاروباری ماڵ بەرێوەبەرێت و پلانی راستەقینە دابنێت. 
٢. ھەندێ دامەزراوە کارکردنی ئەو ژنانە رەت دەکاتەوە کەدایکن و منداڵیان ھەیە و بەرگەی کارکردنی چەندین سەعات ناگرن و ھەندێ جار ناچاردەبن گەشتی دەرەوە بکەن 
٣. جیاکاری لەھەندێ لەدامەزراوەکاندا لەبەرامبەر ئەو ژنانەی کاردەکەن لەرووی کرێ و دانانی کرێیەکی کەمتر بۆ ژنان لەچاو پیاواندا. 
٤. گێچەڵ بەھەموو جۆرەکانییەوە: سێکسی و قسە و مەعنەویی. 

4 مانگ پێشتر - Apr 24 2019 11:19AM
25387
بابه‌تی زیاتر