کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئیرەیی زۆر دەبەیت... بەم جۆرە خۆتی لێ بەدووربگرە
SNN: 

ئەوەی باوە دەوترێت ئەو ژنەی ئیرەیی زۆر دەبات گرفتی دەروونی ھەیە بەڵام ئەمەش ھەڵەیە و ئیرەیی تایبەتمەندێتییەکی کەسایەتییە لای زۆر کەس ھەیە، گرنگ ئەوەیە نەھێڵیت ئەمە کۆنترۆڵی ژیانی کەسەکە بکات. 

لێرەدا چەند رێگایەک بۆ خۆبەدوورگرتن لەئیرەیی دەخەینەروو بۆ رزگارکردنی ژیانی ھاوسەرێتیت: 
١. خۆت لەو ھەڵوێستانە بەدووربگرە کەئیرەییت زیاد دەکات: توێژینەوەکۆمەڵایەتییەکان دەریانخستوە ئەو کەسانەی ئیرەیی دەبەن زۆر چاودێری ھاوسەرەکانیان دەکەن و ھەرکات زانیارییەکیان دەست دەکەوت گومانیان زیاد دەکات بۆیە خۆت بپارێزە لەبەردەوام چاودێریکردنی شاشەی مۆبایلەکەی. 
٢. تێبگە لەھۆکاری ئیرەیی بردنت: بیر لەوە بکەرەوە بۆچی ئیرەیی زۆر دەکەیت ئایا بێ متمانەییە بەخۆت یان بەو کەسە. 
٣. باشترە راشکاوانە لەگەڵ ھاوسەرەکەت قسە بکەیت و خۆت کۆنترۆڵی ھەستە نەرێنییەکان بکەیت 
٤. ئەگەر دەزانیت ھاوسەرەکەت لەپرۆژەیەکی نوێدایە ئەوا بزانە نیگەرانیت لەدواکەوتنی لەکار ئەوە ھەستێکی ئیرەییە و کۆنترۆڵی بکە. 
٥. رووبەرووی ھەستە نەرێنییەکان بەرەوە بەچالاکیە ئەرێنییەکان ھەرکات ھەستت کرد ئیرەیی دەبەیت بەو کەسە ھەوڵ بدە وەرزش بکەیت ، ماڵ پاک بکەیتەوە، بخوێنیتەوە، بچیتە پیاسە یان لەگەڵ ھاورێیەکت ئەمەش بۆچوونت دەگۆڕێت.

4 مانگ پێشتر - Apr 26 2019 2:34PM
23163
بابه‌تی زیاتر