کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
زمانی جەستە ئەمانە لەبارەی سەرسامبونەوە ئاشکرادەکات
SNN: 

رەنگە زۆرێک گوێ بەو شێوازە نەدەن کەپێی دەڕۆن و قسە دەکەن بەوپێیەی کاریگەری لەسەریان جێ دەھێڵێت ئەمەش پەیوەندیدارە بەکەسی بەرامبەرەوە بەجۆرێک ئاماژە و زمانی جەستە زۆرێک لەبارەی کەسایەتی تاکەوە ئاشکرا دەکات. 
رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا" لیستی ھەندێ لەو ئاماژە و زمانەی جەستەی ئاشکراکردوە کەسەرنجی کەسی بەرامبەری لەرەگەزی بەرامبەر پێ رادەکێشێت: 
١. پەیوەندیی بەچاوەکان: ئەمەش یەکێکە لەھۆکارەکانی بەستنی پەیوەندیی راستەوخۆ پێوەی و ئەمەش سەرسامیت دەردەخات و نامەیەک پێ دەگەیەنێت کەدەڵێت ئەو گرنگیت پێ دەدات. 
٢. ناوھێنانی ناوی کەسی بەرامبەر لەکاتی قسەکردندا بەتایبەت ئەگەر زەردەخەنەیەکی نەرمیشی لەگەڵدا بێت.
٣. دۆخی قۆڵەکان: کەمێک جوڵاندنی قۆڵ و دەست لەکاتی قسەکردندا ھانی راکێشانی سەرنجی دەکات. 
٤. باش گوێگرتن ئەمەش باشترینە بەوپێیەی کەسەکە ھەست دەکات ناتەوێ قسەی پێ ببڕیت و کارلێک بکەیت لەگەڵ قسەکانیدا بەشێوەیەکی ئەرێنی.
٥. دەستەکانت: ھەوڵ بدە دەستەکانت سەرقاڵ نەکەیت بەھیچ شتێکی ترەوە لەکاتێکدا لەگەڵ کەسێک قسە دەکەیت کەگرنگە بەلاتەوە، خۆت سەرقاڵ مەکە بەتەلەفۆن یان ھەر شتێکی ترەوە کەواھەست بکات تۆ گرنگی پێ نادەیت و ئەو ھیچ سەرسامی نەکردوویت.

4 مانگ پێشتر - Apr 30 2019 3:25PM
1523
بابه‌تی زیاتر