ترافیک
دابەزاندنی ھەوای تایە لەھاویندا راستە؟
SNN: 

تایە یەکێکە لەدیارترین و گرنگترین بەشی ئۆتۆمبیل کەپێویستە بۆ جوڵە، ھاوکات بەشێکی سەرەکییشە لەھۆکارەکانی سەلامەتی لەئۆتۆمبیلدا، بەجۆرێک ئەگەر تێک بچێت ماوەی ئیستۆپ گرتنیش درێژ دەکاتەوە و ھەندێ جار توشی تەقین دەبێت و رووداو دەنێتەوە.
لەگەڵ ھاتنی ھاوین و زیادبونی پلەی گەرمادا ، کاریگەری نەرێنی لەسەر تایەکان دروست دەبێ و ئەگەر گرنگی پێ نەدەیت تێک دەچێ یان دەتەقێت، لەدیارترین ھۆکارەکانی پاراستنییشی لەھاویندا، پشکنین و دابەزاندنی فشاری ھەوایە تێیدا، ھەڵەیەکی باویش ھەیە کەھێشتنەوەی فشاری ھەوایە لەنێو تایەکاندا بەھەمان شێوە لەزستان و ھاویندا.
ئەوبۆچونەش ھەڵەیە کەدەڵێ لەزستاندا باھەوای تایەکان زۆر بێ و لەھاویندا کەم بێت چونکە ھەمو ئۆتۆمبیلێک سستمێکی تایبەتی ھەیە بۆ رووبەروبونەوەی گۆرانکاری پلەی گەرما و بەپشت بەستن بەچەندین تاقیکردنەوەی جیاواز، بۆیە باشترین رێژەی ھەوا لەنێو تایەی ئۆتۆمبیلدا بەپشت بەستنە بەوەی لەنێو ئەو کتێبەدا نوسراوە کەلەگەڵ ئۆتۆمبیلەکەتدا وەری دەگریت، ھاوکات لانیکەم ٢ ھەفتە جارێک دەبێ پشکنینی ھەوای نێو تایەکان بکەیت.
ھەروەھا زۆرێک لەشۆفێران پێیان وایە کەمی فشاری ھەوا لەنێو تایەکاندا مەترسی کەمترە لەزۆبون و پڕبونی، ئەمەش ھەڵەیە چونکە کەمی ھەوا وادەکات ئەو روبەرەی تایەکان کەبەر زەویی دەکەون زیاتر بێت و ئەمەش داخوران زیاتر دەکات و بەنزین زیاتر سەرف دەکات و رووبەرووبونەوەی رێگاکە بۆ تایەکە زیاتر دەکات و گەرمای زیاتر دەگاتە بەشێکی زیاتری تایەکان.

3 مانگ پێشتر - May 14 2019 11:40AM
1114
بابه‌تی زیاتر