زانست
زانست
ئاگادارییەک بۆ بەکارھێنەرانی WhatsApp تەلەفۆنێکیشی پێ مەکە
SNN: 

ئەپڵیکەیشنی "WhatsApp" داوای نوێکردنەوە دەکات بەخێرایی بەوپێیەی گرفتێکی تێدا دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەیەک ئاشکرایکردوە کەیەکێک لەکۆمپانیاکانی سیخوڕیکردنی ئیسرائیل پەرەیان بەجۆرێک بەرنامەی سیخوڕیکردن داوە کەدەتوانێ سیخوڕی بەسەر مۆبایلەکەوە بکات. 
ئەمەش پێویستی بەیەک تەلەفۆن ھەیە لەرێی وەتس ئەپەوە لەھەردوو سستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس. 
ئەم دەرچەیەش وادەکات ھاکەرەکە دەستی بگات بەوێنە و ڤیدیۆ کانتدا.
بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش پێویستە خێرا وەتس ئەپەکەت ئەپدەیت بکەیتەوە و چارەسەری ئەو گرفتە ھونەرییە بکەیت کەسەرەتای ئەم مانگە دەرکەوتووە. 
دوێنێش کۆمپانیا ئەمرییکییەکە رایگەیاندووە کەئەو دەرچەیە لەسەرەتای ئەم مانگەدا دۆزراوەتەوە و چارەسەر کراوە. 

2 مانگ پێشتر - May 14 2019 12:03PM
18650
بابه‌تی زیاتر