لەکوردستانەوە
چیتر خاشاک تێکەڵی چەمی تانجەرۆ نابێت..دەکرێت بەدارستان
SNN:  سۆران سەعید

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ساترێَکی گەورە دروستدەکات بۆ ڕێگریکردن لەتێکەڵبوونی خۆڵ و خاشاک بەچەمی تانجەرۆ، بەرپرسێکی شارەوانییەکەش چارەنووسی شوێنی ڕشتنی خۆڵ و خاشاکی تانجەرۆ دوای تەواوبوونی کارگەی ریساکلینەکە ئاشکرا دەکات.

ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەلێدوانێکدا بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو خۆڵ و خاشاکەی چەندین ساڵە لەناوچەی تانجەرۆ فڕێ دەدرێت و دەخرێتە ژێرخۆڵەوە ناتوانرێت ڕیساکلین بکرێتەوە و وەک خۆی دەمێنێتەوە، ئەو کارگەی ڕیساکیلنەی دروست دەکرێت دوای ئەوەی کەوتە کار تەنھا ئەو خۆڵ و خاشاکە ڕیسایکلین دەکات کە ڕۆژانە بۆیان دەچێت.

وتیشی: ئێَستا لەبەشی خوارەوە لەنزیک چەمی تانجەرۆ ساترێکی گەورە دروست دەکەین بەرزییەکەی ١٠ مەترە و پانییەکەی لەبەشی ژێرەوەی ٢٥ مەترە لەبەشی سەرەوەی دەبێتەوە بە ٥ مەتر بۆ ئەوەی ئەو خۆڵ و خاشاکە لەکاتی باران و لافاودا تێکەڵی چەمی تانجەرۆ نەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی کارگەی ڕیسایکلینەکە کەوتەکار خۆڵ دەکرێت بەسەر ئەو خاشاکەی لەوشوێنە فڕێدراوە، پێدەچێت لەئایندەدا بکرێت بە دارستان و دار و نەمامی لێبچێنرێت و لەھەموو دنیاش بەو شێوەیەیە.

ئەومەش لەکاتێکدایە ماوەیەک پێش ئێستا بەشێک لەڕێکخراوەکانی ژینگە پارێزی کوردستان و خەڵکی ناوچەکە گردبوونەوەیەکیان لەتانجەرۆ ڕێکخست و پەیامێکی ھۆشداریان ئاڕاستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد لەسەر پیسبوونی ژینگە و ئاوی ناوچەکە.

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - May 14 2019 8:00PM
867
بابه‌تی زیاتر
نە‌خۆشی گڕەی تە‌ماتە‌ و چارەسەركردنی...
چۆنیەتی دروستکردن وگرتنەوەی شەربەتی مێوژ...
نیشانەکانی نەخۆشی کەڕووی و چۆنیەتی قەلاچۆکردنی ...
گۆگڵ بۆ یەکەمجار سوپاسگوزاری گەنجێکی کورد دەکات...
هۆکاری زەرد بوونی گەڵای درەختەکان ئاشکرا دەکرێن...
دوو جۆر مێروو زیان بە کێڵگەکانی شووتی دەگەیەنێت...
نیشانەکانی نەخۆشی زەھایمەر...
ھۆکاری شەقبردنی بەری رووەک ئاشکرابوو...
خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەی...
خەڵاتی ئەو ماڵانە دەکرێت کەڕێژەی سەوزاییان زۆرە...
کتێبی ڕۆژگاری من بڵاودەکرێتەوە...
فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەست پێدەکاتەوە...
سیریل لەئیسپانیاوە دەردەکەوێتەوە ...
له‌سلێمانی زه‌یتی سروشتی به‌رهه‌مده‌هێنرێت...
بەگرافیک ژیان لەئامێزی ڕەنگەکاندا نیشان دەدرێت ...
پێشانگەی فۆتۆگرافی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان کرایەو...
پەردە لەسەر پەیکەری ئەختەری رەشۆڵ لادرا...
فێستیڤاڵی باڵۆن و شەڕە ئاو لەھەڵەبجە بەڕێوەچوو ...