لەکوردستانەوە
چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە
SNN: کۆسار مەحمود

بونی نەخۆشی شەکرە  مەترسی بۆ بەڕۆژووبونی نەخۆشەکە دروست دەکات و پسپۆڕانی تەندروستی جەخت دەکەنەوە لەوەی ھەر نەخۆشێک ڕێژەکەی زۆرە بەڕۆژو نەبێت ، چەندڕێنماییەکیش دەخرێتە ڕوو بۆیان

سنور حامید جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند :  ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە و ڕێژەی زۆر بێ نابێ بەڕوژوو بن ، چونکە ڕێژەکە زۆر بێت ، ناتوانرێ دەرمانەکان بەکاری بھێنێ لەکاتی بەڕۆژوبوندا.

وتیشی : دەرمانی شەکرە پێش نان و دوای نانی ھەیە، سێ جار ئەبێ بەکار بێت ، بەپێی شەرعیش ڕێگەیان پێداروە ڕۆژوو نەگرن، بەڵام ئەوانەی ناو بە ناو شەکرەیان ھەیە ، واتە ڕێژەکەیان کەمترە یان چارەسەری بەردەوامیان نیە، بۆ کاتی بەربانگ وا باشە لەبری خورما بەئاو ، ڕۆژو بشکێنن، وە شلەیەک یان سوپێکی سادە بخۆن و پاش بیست خولەکێک دەست بە خواردن بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد : دەبێت برنج پڵاوبێت و خواردنی سورەوەکراو زۆر بەکار نەھێنن ، لەھەمان کاتدا ئەو مادانەی شەکر و ڕیشاڵیان تێدایە کەمتر بەکاری بھێنن .

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە ئەوەشی وت : لەکاتی چا خواردن لەبری شەکری ئاسایی ، جۆرێک ھەیە لە نۆرینگەکان ھەیە دەتوانن ئەوە بەکار بھێنن ، بۆ پارشێوان لەبەر ئەوەی ئەخەونەوە بەسەریدا دەتوانن سێ دەنک خورما بخۆن لە وشکەکان ، وە ھەموو خواردنێ ئاساییە ، تەنھا ئەوانە نەبێ کە ڕیشاڵیان زۆرە، میوەش بەڕێژەی کەم ، دەشتوانن لەبری شوتی، پرتەقاڵ مۆز ، گیلاس بخۆن ، وەزیاتر  مزرەمەنیەکان بخوات ھەڵوژە، ھەنگی دنیا، شاتو بەبڕێکی کەم ، بیخوات.

3 مانگ پێشتر - May 14 2019 8:30PM
1874
بابه‌تی زیاتر
نە‌خۆشی گڕەی تە‌ماتە‌ و چارەسەركردنی...
چۆنیەتی دروستکردن وگرتنەوەی شەربەتی مێوژ...
نیشانەکانی نەخۆشی کەڕووی و چۆنیەتی قەلاچۆکردنی ...
گۆگڵ بۆ یەکەمجار سوپاسگوزاری گەنجێکی کورد دەکات...
هۆکاری زەرد بوونی گەڵای درەختەکان ئاشکرا دەکرێن...
دوو جۆر مێروو زیان بە کێڵگەکانی شووتی دەگەیەنێت...
نیشانەکانی نەخۆشی زەھایمەر...
ھۆکاری شەقبردنی بەری رووەک ئاشکرابوو...
خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەی...
خەڵاتی ئەو ماڵانە دەکرێت کەڕێژەی سەوزاییان زۆرە...
کتێبی ڕۆژگاری من بڵاودەکرێتەوە...
فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەست پێدەکاتەوە...
سیریل لەئیسپانیاوە دەردەکەوێتەوە ...
له‌سلێمانی زه‌یتی سروشتی به‌رهه‌مده‌هێنرێت...
بەگرافیک ژیان لەئامێزی ڕەنگەکاندا نیشان دەدرێت ...
پێشانگەی فۆتۆگرافی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان کرایەو...
پەردە لەسەر پەیکەری ئەختەری رەشۆڵ لادرا...
فێستیڤاڵی باڵۆن و شەڕە ئاو لەھەڵەبجە بەڕێوەچوو ...