لەکوردستانەوە
بۆ خوێندکاران بەم شێوازە خۆت بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادەبکە
SNN: کۆسار مەحمود


لەگەڵ نزیک بونەوەی کۆتایی ساڵی خوێندن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان ، ترس و دڵە ڕاوکێ لای خوێندکاران دروست  دەبێت باری دەروونی خوێندکار گۆڕانکاری بەسەردا دێت لەوانەیە بەژانە سەر و  دڵ تێکھەڵھاتن و سک ئێشە و کە م خەوی و کە م بونە وە ی خواردن یان بینینی خەوی پچڕ پچڕ و دڵە ڕاوکێ و ڕاڕایی، ڕاوێژکارێکی دەرونیش چەند ڕێنماییەک بۆ باشتر ئامادە بونی خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوەکانیان دەخاتە ڕوو .

بوشرا حەیدەر ڕاوێژکاری دەرونی بەSNNی ڕاگەیاند : لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا خوێندکاران ھەستیار دەبن ، زۆرجار بە سادەترین و ھە ڵسوکەوت، توڕە دە بێت و ھە ڵدەچێت ھەروەھا توشی حاڵەتی تەنگەنەفەسی و دەست و قاچ لەرزین و دەم و لێو ووشکبونەوە دەبێت.

وتیشی : پێویستە خوێندکار دووربکەوێتە وە لەو بیرکردنەوە نەرێنیانەی ڕۆژانە بە مێشکی دا دێت بە گڕو تینێکی  بە ھێزەوە خۆی بۆ تاقی کردنە وە ئامادە بکات  بیرکردنە وە ئیجابیە کانی بکاتە دە ستپێکێک، بۆ کۆششەکانی

ئەو ڕاوێژکارە دەرونیە ، چە ند ڕێنمایی و شێوازی سەعی کردن  بۆ خوێندکاران خستەروو بەم شێوەیە:

١-بونی پلان و بە رنامە و شێوازی سە عیکردن  ڕیزبەندکردنی وانەکان بابەتێکی شیکاری و بابەتێکی ئە دەبی.
٢-ھە بوونی شوێنێک ئارام بۆ سە عی کردن دوورکە وتنە وە لە ژاوە ژاو .
٣-پێویستە شوێنی خە وتن و سە عی کردن جیاواز بێت بۆ ئە وە یی کاریگە ری لە سە ر سەعی کردنە کە ت نە کات.
٤- پێویستە ڕە چاوی خواردن و خواردنە وە کان بکە یت  بۆ تە رکیزو نە خە وتن  چاو قاوە باشە بیخۆیتە وە ھە روە ھا شیرو میوە و چە رە سات خۆت دروستی بکە یت لە گوێزو باوی مێوژوو و توو زۆر باشن بۆ تە کیز ، وزە بە لایە نی جە ستە ت دە بە خشێت.
٥- دوورکە وتنە وە لە بە کارھێنانی موبایل و ئینتە رنێت و سە یرکردنی تیڤی و ھە ندێ شتی دیکە کاریگە ری لە سە ر سە عی کردنە کە ت بکات و کات لێ بڕوات.
٦-دوورکە ونتە وە لە و وشە نە رێنماییانە یی دە بێتە ھۆیی بێزارو قە لە ق بیت وەک (من ناتوانم بخوێنم و سە عی بکە م ناتوانم بگە م بە و ئامانجە ی دام ناوە)  یان گوێ گرتن لە کە سی شکست خواردوو  تۆ بۆ خۆت ھە وڵ بدە گوێ لە و کە سانە مە گرە دە بنە ھۆی ڕووخاندنی تۆ و چونکە دواکە وتنی تۆ لە خوێندن ، دە ستەبەر نە کردنی ئە و ئامانجە ی ھە تبووە  توشی حاڵە تی دە روونی دە بیت ،  کاردانە وە یی خراپی لە سە ر دڵ و دە روون و مێشکت دروست دە بێت.
٧-لە ژینگە یی باش بۆ خۆت دروست بکە ھە میشە وشە پاڵنە رە کان بە خودی خۆت بلێ ، وە ک ( من سە ردە کە وم  من دە بمە کە سێکی پسپۆڕ خزمە ت بە کۆمە ڵگا دەکەم ،من کە سێکی زۆر بە ھێز و بە توانام ،بە ئیرادە م ).
٨-پێویستە ڕە چاوی کاتی خە وت و ھە ستان لە خەو بکەیت باشترین کات بۆ سە عی کردن بە یانیانە  ھیچ کات بە زۆر سە عی مەکە ، تە نھا کتێبە کە ت تە واو بکە یت  چونکە نە مانی تە رکیزو خوێندنی بئ میزاج کاردانە وە یی لە سە رت دروست دە کات ،( لە کاتژمێر ١٠شە و واز لە سە عی کردن بھێنە و بخە وە تا ٤:٣٠ بە یانی) دواتر لە خە و ھە ستە  دە ست بکە وە بە سە عی کردنە کە ت .
٩-ئە نجام نە دانی  خۆ خە ریک نە کردن بە کارو پیشە یی ماڵە وە  چونکە تۆ تە نھا ئە م چە ند ڕۆژە ت ماوە لە خوێندن گوناحە لە دە ستی خۆتی بدە یت و ساڵێکت بڕوات.

١٠-بۆ پشوودان بە مێشک و دڵ و دە روون وا پێویست دە کات کرداری ڕیلاکسە یشن ئە نجام بدە یت، و بێتە ناو باخچە یی ماڵە وە ئە گە ر ھە تان بوو یان باخچە یە ک نزیک ماڵە وە تان بێت ، تە نھا خۆت بە لە شوێنێک دانیشە چاوت دابخە و تە رکیزت تە نھا بۆلای ئە و باڵندانە بێت کە لە و باخچە ن یان ئە و شنە بایە یی ، یان سە یرکردن ئە و گوڵ و درەختانەیی لەوباخچە یەن ، زۆر باشە بۆ لایە نی مێشک و دڵ و دە روونی خوێندکار.
١١-شێوازی سە عی کردن بە نوسین و خوێندنە وە بە دە نگی بە رز یان نزم یان بە ھاتوو چۆکردن بخوێنیت  بە پێ بابە ت دە گۆڕێت لە گە ڵ کامە یان گونجاو بوو بە و شێوازە بخوێنە .

3 مانگ پێشتر - May 14 2019 8:39PM
1192
بابه‌تی زیاتر
نە‌خۆشی گڕەی تە‌ماتە‌ و چارەسەركردنی...
چۆنیەتی دروستکردن وگرتنەوەی شەربەتی مێوژ...
نیشانەکانی نەخۆشی کەڕووی و چۆنیەتی قەلاچۆکردنی ...
گۆگڵ بۆ یەکەمجار سوپاسگوزاری گەنجێکی کورد دەکات...
هۆکاری زەرد بوونی گەڵای درەختەکان ئاشکرا دەکرێن...
دوو جۆر مێروو زیان بە کێڵگەکانی شووتی دەگەیەنێت...
نیشانەکانی نەخۆشی زەھایمەر...
ھۆکاری شەقبردنی بەری رووەک ئاشکرابوو...
خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەی...
خەڵاتی ئەو ماڵانە دەکرێت کەڕێژەی سەوزاییان زۆرە...
کتێبی ڕۆژگاری من بڵاودەکرێتەوە...
فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەست پێدەکاتەوە...
سیریل لەئیسپانیاوە دەردەکەوێتەوە ...
له‌سلێمانی زه‌یتی سروشتی به‌رهه‌مده‌هێنرێت...
بەگرافیک ژیان لەئامێزی ڕەنگەکاندا نیشان دەدرێت ...
پێشانگەی فۆتۆگرافی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان کرایەو...
پەردە لەسەر پەیکەری ئەختەری رەشۆڵ لادرا...
فێستیڤاڵی باڵۆن و شەڕە ئاو لەھەڵەبجە بەڕێوەچوو ...