ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەرەمەزاندا پاقلە بخۆن
SNN: 

پاقلە یەکێکە لەخواردەمەنییە میللیەکان کەزۆربەی جار رۆژانە بۆ بەربانگ ئامادە دەکرێت.
پاقلە چەندین سودی ھەیە ئەمەش دەیکاتە باشترین بۆ رەمەزان. 
ھەر ١٠٠گرام پاقلە ٣١٤ کالۆری و ١.٥٣ گرام چەوری و ٥٨.٢٩ گرام کاربۆھیدرات و ٢٥ گرام ریشاڵ و ٥.٧٠ گرام شەکر و ٢٦.١٢ گرامی پرۆتینە. 

لەگرنگترین سودەکانی خواردنی پاقلە لەرەمەزاندا: 
١. ووزەی لەش زیاد دەکات و توانای بەرگەگرتنی برسێتی زیاد دەکات بەوپێیەی درەنگ ھەرس دەبێ و دەمژرێت لەلەشدا 
٢. رێژەیەکی زۆری ڤیتامین و رەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە کەلەش پێویستییەتی 
٣. پرۆتینی رووەکی دەداتە لەش کەمرۆڤ لەکاتی بەرۆژوبوندا لەدەستی دەدات 
٤. رێژەی شەکر لەخوێندا رێک دەخات و ئەمەش ماندوێتی رەمەزان کەم دەکاتەوە. 
٥. گەدە پاک دەکاتەوە و چارەسەری ھەندێ نەریتی خۆراکی ھەڵە دەکات. 

3 مانگ پێشتر - May 15 2019 9:34AM
3537
بابه‌تی زیاتر