ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
رۆژوو ٤ گرفتی دەروونی چارەسەر دەکات
SNN: 

ھەمووان سودە زۆرەکانی رۆژوگرتن دەزانین بۆ تەندروستی لەشی مرۆڤ، بەڵام ئەوەی رەنگە تا ئێستا نەیزانین ئەوەیە کەرۆژووگرتن کاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستی دەروونی، لەوبارەیەوە دکتۆر ئیبراھیم غەرباوی راوێژکاری دەروونی میسری رایگەیاندووە ھەندێ نەخۆشی ھەن کەرۆژوگرتن چارەسەریان دەکات : 
١. خەمۆکی: رۆژوو چارەسەری خەمۆکی دەکات بەمەرجێک کەسەکە بەردەوام بێت لەسەر دەرمان و چارەسەر بۆ باشترکردنی حاڵەتە دەروونییەکەی. 
٢. فشاری دەروونی: رۆژووگرتن فشاری دەروونی ناھێڵێت و دڵ و دەرون ھێور دەکاتەوە و ھاندەری دەردانی ھۆرمۆنی بەختەوەرییە. 
٣. قەلەقی: رۆژوو چارەسەری قەلەقی دەکات و دەردانی رژێنی دەرەقی رێک دەخات و ناھێڵێ گرفتی دەماری دروست بکات، رۆژوو دەمارەکان ھێور دەکاتەوە. 
٤. دڵەراوکێ: رۆژوو ھاندەری دەردانی ھۆرمۆنی دوبامینە کەلەکاتی بەرۆژووبوندا دەری دەدات و ھاندەری ھێوربونەوەی مێشک و دەمارە و ھەستی مرۆڤ بەئارامی دەبەخشێت. 

3 مانگ پێشتر - May 15 2019 6:05PM
3215
بابه‌تی زیاتر