لەکوردستانەوە
فڕینی بەرد لەئەڵمانیا نمایش دەکرێت
SNN: 
 
کورتە فیلمی (فڕینی بەرد) لە سیناریۆ و دەرھێنانی سینەماکاری گەنج (ھەردی حەسەن)، لەنوێترین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا، لە فێستیڤاڵی ھاوینە بۆ کورتە فیلم - summershort festival) لە شاری (میونخ) بەشداری دەکات، کە لە ڕۆژانی  ٣٠ و ٣١/٨/٢٠١٩، بە بەشداری بەرھەمی سینەمایی گەنجانی وڵاتانی (ئاسیا و ئەوروپا) لەچەندین بەشی جیاواز بەڕێوەدەچێت.
 لەو بارەیەوە (ھەردی حەسەن) ی دەرھێنەری فیلمەکە ڕایگەیاند: کورتە فیلمی (فڕینی بەرد) کە دووەم کورتە فیلمی منە، لە درێژەی بەشداری لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکان، بەشداری لە فێستیڤاڵی ھاوینە بۆ کورتە فیلم دەکات لە شاری (میونخ).
گوتیشی: ئێمە ھەمیشە ھەوڵی ئەوە دەدەین کە فیلمەکانمان دروست بکەین بۆ فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکانی جیھان، بە ئامانجی ئەوەی کە دەست لەسەر بابەتێک دا بنێین و بیگەینین بە کۆمەڵگاکانی دیکە، کە ئەمەش ببێتە ھۆی ئەوەی سینەمای کوردی بە ھەموو شێوازێک بناسینێن و بە ھەموو جیھانی بڵێین ئێمە وەکو کورد ھەین، بەڵام ئەرکە لە سەر کورد پاڵپشتی ھونەری سینەما بکات، بۆ ئەوەی ھەموو ئامانجە سیاسی و ئابوورییەکانمان بپێکین بە ڕێگای سینەما. 
لە ناوەڕۆکی فیلمەکەدا ھاتووە: مامۆستا کچێکی شاریە، لە لادێیەک وانە دەڵێتەوە، لەو لادێیە لە پەیوەندیی خوشەویستی دایە، لەگەڵ (شێرۆ)ی کوڕی لادێکەیە، لە نێوان کوڕی ئاغای لادێکە و (شێرۆ) و مرۆڤایەتی دەبێت دانەیەک ھەڵبژێرێ..
فیلمەکە بە پاڵەوانیەتیی (محەمەد شێروانی و کاردینا ھێمن و سیروان گلی)یە، لەگەڵ بەشداری ھەریەک لە ئەکتەران (شاخەوان مستەفا و ئەحمەد مەحمود و مازی چین عەزیز)، جگە لەمە چەندین کۆمبارس تێیدا بەشدارن کە ژمارەیان نزیکەی (٥٠) کەسە.
 

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - May 16 2019 9:27AM
905
بابه‌تی زیاتر
نە‌خۆشی گڕەی تە‌ماتە‌ و چارەسەركردنی...
چۆنیەتی دروستکردن وگرتنەوەی شەربەتی مێوژ...
نیشانەکانی نەخۆشی کەڕووی و چۆنیەتی قەلاچۆکردنی ...
گۆگڵ بۆ یەکەمجار سوپاسگوزاری گەنجێکی کورد دەکات...
هۆکاری زەرد بوونی گەڵای درەختەکان ئاشکرا دەکرێن...
دوو جۆر مێروو زیان بە کێڵگەکانی شووتی دەگەیەنێت...
نیشانەکانی نەخۆشی زەھایمەر...
ھۆکاری شەقبردنی بەری رووەک ئاشکرابوو...
خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەی...
خەڵاتی ئەو ماڵانە دەکرێت کەڕێژەی سەوزاییان زۆرە...
کتێبی ڕۆژگاری من بڵاودەکرێتەوە...
فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەست پێدەکاتەوە...
سیریل لەئیسپانیاوە دەردەکەوێتەوە ...
له‌سلێمانی زه‌یتی سروشتی به‌رهه‌مده‌هێنرێت...
بەگرافیک ژیان لەئامێزی ڕەنگەکاندا نیشان دەدرێت ...
پێشانگەی فۆتۆگرافی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان کرایەو...
پەردە لەسەر پەیکەری ئەختەری رەشۆڵ لادرا...
فێستیڤاڵی باڵۆن و شەڕە ئاو لەھەڵەبجە بەڕێوەچوو ...