لەکوردستانەوە
قەترە رۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟
SNN: کۆسار مەحمود

لەمانگی ڕەمەزاندا بەشێک لە ڕۆژوەوانان چارەسەری پزیشکیان ھەیە و بەشێک لەچارەسەرەکانیش قەترە یاخود دەرزین ، ئەمەش گومان لای ڕۆژوەوانان دروستەکات ، بەبەتاڵکردنەوەی ڕۆژوەکانیان ، پسپۆڕێکی تەندروستیش باس لە چەند چارەسەرێک دەکات کە ڕۆژو بەتاڵ ناکەنەوە.

سنور حامید ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند : بەشێک لە چارەسەرە تەندروستیەکان ڕۆژو بەتاڵ ناکەنەوەو لەپێناو تەندروستیان ڕۆژوەوانی نەخۆش دەتوانن بەکاری بھێنن.

وتیشی : چارسەری قەترە چاو بێت یان لوت یاخود گوێچکە ، دەتوانرێ بەکار بھێنرێ ،  چارەسەری پێستیش بەھەمان شێوە ، گەر بۆ سەر پێستەکە بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد : گەر قەترەیەک ناو دەمی تاڵ کرد ، ئەوە ئاساییە و ڕۆژو ناشکێنێ ،و ئەتوانرێ بەکاربھێنرێ ، ھەندێ نەخۆشی پەستانی خوێنیش ھەیە  کە بەکار ھێنانی حەبە لەژێر زمان ئەوەش ئەتوێتەوەو ناچێتە مەعیدەوە، بۆیە دەتوانرێ بەکار بھێنرێت

ھەروەھا وتیشی : بەشێک لەنەخۆشانی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لەھەڵەبجە ، کێشەی تەنگە نەفسییان ھەیە و پەمپی تایبەتیان ھەیە (سپرای دەم) ،  لەکاتی بەڕۆژوبوندا ، دەتوانرێت ئەو پەمپە بەکاربھێنێت و بەھیچ جۆری کاریگەری لەسەر ڕۆژوو دروست ناکات.
3 مانگ پێشتر - May 16 2019 9:35AM
1141
بابه‌تی زیاتر
نە‌خۆشی گڕەی تە‌ماتە‌ و چارەسەركردنی...
چۆنیەتی دروستکردن وگرتنەوەی شەربەتی مێوژ...
نیشانەکانی نەخۆشی کەڕووی و چۆنیەتی قەلاچۆکردنی ...
گۆگڵ بۆ یەکەمجار سوپاسگوزاری گەنجێکی کورد دەکات...
هۆکاری زەرد بوونی گەڵای درەختەکان ئاشکرا دەکرێن...
دوو جۆر مێروو زیان بە کێڵگەکانی شووتی دەگەیەنێت...
نیشانەکانی نەخۆشی زەھایمەر...
ھۆکاری شەقبردنی بەری رووەک ئاشکرابوو...
خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەی...
خەڵاتی ئەو ماڵانە دەکرێت کەڕێژەی سەوزاییان زۆرە...
کتێبی ڕۆژگاری من بڵاودەکرێتەوە...
فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەست پێدەکاتەوە...
سیریل لەئیسپانیاوە دەردەکەوێتەوە ...
له‌سلێمانی زه‌یتی سروشتی به‌رهه‌مده‌هێنرێت...
بەگرافیک ژیان لەئامێزی ڕەنگەکاندا نیشان دەدرێت ...
پێشانگەی فۆتۆگرافی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان کرایەو...
پەردە لەسەر پەیکەری ئەختەری رەشۆڵ لادرا...
فێستیڤاڵی باڵۆن و شەڕە ئاو لەھەڵەبجە بەڕێوەچوو ...