لەکوردستانەوە
ڕێنماییەکانی کەڵەشاخ لەکاتی رۆژووگرتندا
SNN: کۆسار مەحمود

بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ کەسیک کە بەرۆژووبێت ، روونکردنەوە دەدرێت و یاردەدەرێکی پزیشکیش  باس لە چەند ڕێنماییەک دەکات.

لوقمان عەبدوڵا یاریدەدەری پزیشک بەSNNی ڕاگەیاند: لەڕوی ئاینیەوە ، زۆرێک لەزانایانی ئاینی پێیان وایە دروستە کەسێک بەرۆژووبێت و کەڵەشاخ بگرێت و ئەنجامی بدات. 

وتیشی :لە رووی تەندروستیەوە لەحاڵەتی ئاسایدا باش وایە ئەو کەسەی کەڵەشاخی بۆ دەکریت (گەدە)ی پر لە خۆراک نەبێت بۆیە باشترە لە بەیانیان زوو کەڵەشاخ ئەنجام بدات ، ئەمەش وادەکات سوڕی خوێن کەمتر خوێن بنێرێت بۆ دیواری گەدە.

ئاماژەی بەوەشکرد : ئەو شوێنانەی کەڵەشاخی تێدا ئەنجام ئەدرێت باشتر خوێنیان بۆ دەروات کە ژێرپێستە ، وە لەکاتی بەڕۆژوو بوندا ، بڕیاری ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت بۆیە دەبێت رەچاوی ئەم چەند خاڵەبکرێت:

١- پشکنینی پاڵەپەستۆی خوێن و پشکنینی شەکرەی بۆ بکرێت.

٢- باش وایە پێش بەربانگ ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی پاش تەواو بونی کەڵەشاخەکە بتوانێت راستەوخۆ رۆژوەکەی بشکێنێت و خواردن بەکەمی بخوات.

٣- ئەنجامدانی کەڵەشاخ باشترە بە پاڵکەوتنەوە بکرێت. 

٤- تا ژمارەی (کەمۆڵە) کوپەکان کەمتر بن باشترە.

٥- باشترە زۆر بەئاگابیت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵدایە وەک نەخۆشیەکانی (دڵ - پاڵەپەستۆی خوێن - شەکرە - نەخۆشیەکانی گورچیلە یان زەرعی گورچیلە) ئەمە جگە لەوەی کە ئەبێت بزانرێت ئەم کەسە چارەسەری دەرمانی نیە واتە چ جۆرە دەرمانێک وەردەگرێت ، بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کە ئایا ئەم نەخۆشە ئەتوانرێت کەڵەشاخ ئەنجام بدات یان نا.

٦- لەکاتی ئەنجام دانی کەڵەشاخەکەدا بەبەردەوامی دەبێت ئاگامان لە پشکنینی پاڵەپەستۆی خوێن و لێدانی دڵ و حالەتی نەخۆشەکە بێت بەگشتی.
3 مانگ پێشتر - May 16 2019 9:48AM
1372
بابه‌تی زیاتر
نە‌خۆشی گڕەی تە‌ماتە‌ و چارەسەركردنی...
چۆنیەتی دروستکردن وگرتنەوەی شەربەتی مێوژ...
نیشانەکانی نەخۆشی کەڕووی و چۆنیەتی قەلاچۆکردنی ...
گۆگڵ بۆ یەکەمجار سوپاسگوزاری گەنجێکی کورد دەکات...
هۆکاری زەرد بوونی گەڵای درەختەکان ئاشکرا دەکرێن...
دوو جۆر مێروو زیان بە کێڵگەکانی شووتی دەگەیەنێت...
نیشانەکانی نەخۆشی زەھایمەر...
ھۆکاری شەقبردنی بەری رووەک ئاشکرابوو...
خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەی...
خەڵاتی ئەو ماڵانە دەکرێت کەڕێژەی سەوزاییان زۆرە...
کتێبی ڕۆژگاری من بڵاودەکرێتەوە...
فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەست پێدەکاتەوە...
سیریل لەئیسپانیاوە دەردەکەوێتەوە ...
له‌سلێمانی زه‌یتی سروشتی به‌رهه‌مده‌هێنرێت...
بەگرافیک ژیان لەئامێزی ڕەنگەکاندا نیشان دەدرێت ...
پێشانگەی فۆتۆگرافی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان کرایەو...
پەردە لەسەر پەیکەری ئەختەری رەشۆڵ لادرا...
فێستیڤاڵی باڵۆن و شەڕە ئاو لەھەڵەبجە بەڕێوەچوو ...