کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لەبەر ئەم ٤ ھۆکارەیە منداڵ لەسەر نوکی پێی دەڕوات
SNN: 

فێربوونی بەپێ رۆشتن لەمنداڵدا بابەتێکی سەخت و ماندوکەرە بەڵام کاتێ ھەنگاوی یەکەمی نا ئەو نیگەرانییە دەڕەوێتەوە و بەختەوەری باڵ لەسەر ماڵەکەدا دەکێشێت.
 لەسەرەتای فێربونی بەپێ رۆشتنیدا رەنگە نەتوانی بەئاسانی پێیەکانی لەسەر زەوی دابنێ کەجێی نیگەرانی نیە بەڵام ھەندێ جار تێبینی دەکەیت کەھەر ناتوانێ پێیەکانی دابنێ و لەسەر نوکی پەنجەکانی دەڕوات لەبەر ئەم ھۆکارانەیە: 
١. کورتی بەستەرێک لەماسولکەی خوارەوەی پێیەکان و پشتی ئێسکەکەی، ھەندێ جار ناچار دەبێ لەسەر نوکی پێی بڕوات 
٢. ھەندێ جار لەدەرەنجامی گرفتێکە لەئەرکی مێشک کەبەرپرسە لەبەپێ رۆشتن و ئەمەش بەشەلەلی مێشک ناسراوە لەدەرەنجامی گرفتی شێوازی لەش و گرفتی ماسولکەکان. 
٣. پوکانەوەی ماسولکەکان ئەمەش حاڵەتێکی نەخۆشی جینییە توشی ریشاڵی ماسولکەکان دەبێ وتوشی پوکانەوە و لاوازی زۆری دەکات. 
٤. نەخۆشی زەھایمەر کاریگەری دەبێ لەسەر بەپێ رۆشتنی منداڵ و ئەمەش ھەندێ گرفتی ئاڵۆزە کەدەبێتە ھۆی گۆڕینی جوڵە و ئەرکی لەش لەمنداڵدا لەنێویاندا لاوازی قسەکردن و گرفتی جوڵەی نائاساسیی و بەپێ رۆشتن.

3 مانگ پێشتر - May 26 2019 8:00PM
2446
بابه‌تی زیاتر