ترافیک
بەڤیدیۆ: دیسکەڤەری سپۆرت ٢٠٢٠ بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای لاندرۆڤەر بەرەسمی بەرھەمھێنانی مۆدیلی نوێی دیسکەڤەری سپۆرت ٢٠٢٠ ی ئاشکراکرد کەلەجۆری فەیس لیفتە و دیزاینێکی نوێی ھەیە لەگەڵ تەکنیکی پێشکەوتوو و بژاردەی بزوێنەری ھاورێی ژینگەی ھەیە. 
ئەم ئۆتۆمبیلە بریتانییە SUV یە کەدیزاینی دەرەوەی کەمێک گۆرانکاری بەسەردا ھاتوە لەعەتەر و لایتی لید و تایەکانیشی لە ١٨ بۆ ٢١ ئینجە. 
سوکانی ئۆتۆمبیلەکە گۆرانکاریی بەسەردا ھاتوە و شاشەی دیجیتاڵی تەچی ھەیە ١٠ ئینجە بۆ چاودێری سستمی زانیارییەکان. 
کوشنەکانی لەمادەی Luxtex دروستکراوە کەلەریشاڵی پۆلیستەری دووبارە دروستکراو و ریسایکڵ کراو دروستکراوە و کێشی سوکترە و توانای بەھێزترە، سستمی کوشنی گەرمی و مەساژی ھەیە و سستمی بارگاویکردنەوەی بێوایەری ھەیە. 
ئۆتۆمبیلەکە سستمی Clear Sight و بینینی روونی ھەیە کەبەدوگمەیەکی گۆرینی رووناکی دواوە دەست پێ دەکات بۆ شاشەیەکی نمایشی ئاست بەرز بۆ شۆفێر لەرێی کامێرایەکی سەر شووشەی دواوە بۆ باشترکردنی بینین لەدۆخی رووناکی کەمدا، دەکرێ بەکاربھێنرێت بۆ بینین بەگۆشەی ٣٦٠پلە کەلەژێر ئۆتۆمبیلەکەشدایە بۆ ھەموو ئاراستەکان ئەمەش تێپەڕاندن لەرێگا سەخت  و لێژەکان باشتر دەکات، ھاوکات سودی لەسەکۆی Premium Transverse بینیوە کەلەرەینج رۆڤەر ئیڤۆک ٢٠٢٠دا ھەیە کەھاندەری کەمکردنەوەی لەرینەوە و رووناکی یە لەنێو ئۆتۆمبیلەکەدا. 

ئۆتۆمبیلەکە دوو جۆرە بزوێنەری ھەیە یەکێکیان ٤ سلندەر بەھێزی ٢٤٩ ئەسپ و ئەوی تر دوورەگ بەھێزی ٣٠٠ ئەسپ کەسستمێکی کارەبایی  ٤٨ ڤۆڵتی ھەیە، یان جۆری بزوێنەری ٤ سلندەریی ٢ لیتری بەھێزی ٢٠٠ ئەسپ و گوڕی ٣٢٠ نیوتن مەتر. 
ئۆتۆمبیلەکە سستمێکی یارمەتیدەری ھەیە بۆ شۆفێر لەجێگیرکەری خێرایی و یارمەتیدەری ئاراستەکردن و مانەوە لەنێو ئاراستەکان و ئیستۆپی لەناکاو و ئۆتۆماتیک، بڕیارە ئەم ئۆتۆمبیلە لەھاوینی ئەمساڵدا لەبریتانیا بکەوێتە بازاڕەوەز

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - May 27 2019 10:58AM
701
بابه‌تی زیاتر
لەکاتی رووداودا پشتێنی سەلامەتی بەم جۆرە دەتپارێزێ ...
لەپچڕانی لەناکاوی پشتێنی سەلامەتی دەتپارێزێت...
چی دەکەیت لەکاتی داگیرسانی ئەم گڵۆپەدا ...
بەمجۆرە مەھێڵە حەماوەی ئۆتۆمبیلەکەت بەرزبێتەوە...
بەم جۆرە لەگەرمای ھاویندا لەئۆتۆمبیلدا فێنک دەبیتەوە...
کرێمی دەست و دژەخۆر بۆ ئۆتۆمبیلەکەت خراپە ...
ئەم ٩ شتە نابێ لەناوئۆتۆمبیل جێی بھێڵرێت لەھاویندا ...
فۆرد زیاتر لەملیۆنێک ئۆتۆمبیل لەبازارەکان دەکێشێتەوە ...
جاگوار مۆدیلێکی نوێ ئاشکرا دەکات ...
مرسیدس مۆدیلی نوێی GL بەرھەم دەھێنێت ...
بەم جۆرە بزانە ھایدرۆلیکی گێڕ ئۆتۆماتیک پیس بووە...
زیانێکی GPS ی ئۆتۆمبیل ئاشکرابوو...
بەم جۆرە شۆفێری بکە لەھاویندا...
بەڤیدیۆ: تایەی بێ ھەوا بەرھەم دێت ...
٣ گڵۆپی داشبوڵ ئەگەر داگیرسا ئۆتۆمبیلەکەت راگرە ...
٨ ھۆکاری بۆنی ناخۆشی ناو ئۆتۆمبیل ...
سستمی پەڕینەوەی پیادە گۆرانکاری بەسەردێت...
پشتێنێکی سەلامەتی نەیبەستیت ئۆتۆمبیلەکە ئیش ناکات ...