زانست
زانست
یەکەم مۆبایل لەجیھاندا پانکەی دەبێ
SNN: 

مۆبایلی نوێی "نۆبیا" ئێستا لەبازارەکانی جیھان بەردەستە و بەرھەمی کۆمپانیای "زێد تی ئی"یە پێشتر لەچین و ئێستاش لەئەمریکای باکور و ئەوروپا و ئوسترالیا و بازارەکانی تری ئاسیا دەخرێتەرو. 
مۆبایلە نوێیەکە بە Nubia Red Magic ٣ ناسراوە و جێگرەوەی مۆبایلی ساڵی پێشووترە کەبە Red Magic ٢ ناسرابوو.
لەگرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بونی پانکەیەکی تێربۆیە لەناوەوەیدا کەیەکەمینە لەرووی مۆبایلە زیرەکەکانەوەو پارێزگاری لەئەدای ئامێرەکە دەکات بۆ ماوەیەکی زیاتر و ئەمەش دەیکاتە دێوەزمەی یارییەکان. 
مۆبایلەکە شاشەیەکی جۆری AMOLED ی ٦.٦ ئینجی ھەیە لەگەڵ کامێرایەکی ١٦ مێگاپسکڵ لەپێشەوە و دواوەی ٤٨ مێگاپکسڵە.
مۆبایلەکە میمیۆرییەکی ١٢ گێگابایت و میمۆری ٢٥٦ گێگابایتی ھەیە و باترییەکی ٥ ھەزار میلی ئەمپێری ھەیە. 

مانگ پێشتر - May 27 2019 8:55PM
10478
بابه‌تی زیاتر